کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چارەنووسی دڵتەزێنی پەناخوازان، بەڵگەی ڕسوایی دەوڵەتەکان و سەرمایەداران

لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا، جارێکی تر شاهیدی کارەساتێکی دیکەی خنکانی پەناخوازان لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستداین. بەرپرسانی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا و ئاژانسەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا، دوو بەلەمی پڕ لە پەنابەران نوقم بوون و ئەگەری ئەوە هەیە کە ٦٦ کەس لە سەرنشینەکانی ئەو دوو بەلەمە، کە ٢٦ کەسیان منداڵن گیانیان لەدەستدابێت. سەرنشینەکانی بەلەمەکە پەناخوازانی ئێران، سوریا و کوردستانی عێراق بوون. کارەساتی لەم شێوەیە کۆتایی نایەتبەپێی داتاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٣ هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی ئەم ناوچەیەی دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون. بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی ئەو ڕێکخراوەیە، ئەم ڕۆژە پەسەند کراوە بۆ ئەوەی ستایشی بوێری و ئیرادەی ئەو ژن و پیاوانە بکرێت کە بەهۆی هەڕەشەی دەستبەسەربوون، زیندان، ئەشکەنجە، مەرگ و یان هەڕەشەی شەڕ و تێکهەڵچوونەکانەوە ناچار دەبن زێدی خۆیان بەجێبهێڵن. ژنان و پیاوانی پەنابەر، کە زۆربەیان لە وڵاتەکانی خۆیان بارهاتوون، پەروەردە بوون و خاوەن توانا و لێهاتوویین، سامانێکی زۆر و زەوەندیان بۆ سەرمایەداران، بەتایبەتی لە وڵاتانی سەرمایەداری پێشکەوتوو، بەرهەمهێناوە. ئەوان هەروەها ڕۆڵێکی بەرچاویان لە گواستنەوەی ئەزموون و لێهاتوویی و گەنجکردنەوەی دانیشتوان و ڕاهێنانی کرێکاری نوێ لەو وڵاتانەدا بینیوە. ئایا لە جیهانی ئەمڕۆدا، کە سەرمایە هەموو کەلێن و قوژبنێکی تەنیوە، لەگەڵ پەناخواز و پەنابەران بە شێوەیەک هەڵسوکەوت دەکرێت کە شایەنی کەرامەتی ئینسانی ئەوان بێت؟ با چاوێک لە ڕۆژئاوا بکەین:

سەرمایەدارانودەوڵەتەکانیئەمریکاوئەوروپایڕۆژئاوا،لەسەردەمیگەشەسەندندا،پێشوازییانلەوپەنابەرانەدەکردکەلەوڵاتەکانیخۆیانبەهۆیتاڵانکرانیانوێرانبوونیلەلایەنخودیئەو

دەوڵەتانەوە،  ئاوارە دەبوون. بەڵام ئێستا کە سەرمایە نوقمی قەیرانێکی پێکهاتەیی بووە، دەوڵەتەکان ئاستەنگی زۆریان لەسەر ڕێگای پەنابەران دروست کردووە بۆ ئەوەی ڕێگە لە چوونی شەپۆلی پەنابەران بۆ وڵاتەکانیان بگرن و بتوانن تەنها لێهاتووترین هێزی کار وەربگرن. لە وڵاتەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا کە لە بنەڕەتدا لە لایەن پەنابەر و کۆچبەرانەوە بنیات نراون، ڕاستڕەوەکان بەهۆی بە دوژمن لەقەڵەمدانی پەنابەرانەوە، جێگە و پێگەیان بەدەستهێناوە. دەوڵەتەکان و خاوەنکاران تەنیا لە وڵاتانی سەرمایەداری پێشکەوتوودا نییە کە وەک مرۆڤ سەیری پەنابەران ناکەن. لە فەلەستین دەوڵەتی ئیسرائیل بەردەوام ئەو پەنابەرانەی کە لە چنگ شەڕ و وێرانکارییەکانی خۆی هەڵاتوون، کۆمەڵکوژ دەکات. لە کۆماری ئیسلامیدا هەڵسوکەوتی خاوەنکاران و دەوڵەت بەرامبەر بە پەنابەرانی ئەفغانستان، ئەوەندە نامرۆڤانەیە کە ویژدانی هەر ئینسانێکی شەریف ئازار دەدات. بە وتەی بەشێک لە بەرپرسان، ٥ ملیۆن پەنابەر و کۆچبەری ئەفغانی لە ئێران دەژین و کار دەکەن. کۆماری ئیسلامی لە کاتی شەڕ لەگەڵ عێراقدا ژمارەیەکی زۆر لە هەزارەییەکانی ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ کرد و بە کوشتنی دان. لەگەڵ کۆتایی هاتنی شەڕ، سپای پاسداران ژمارەیەک لە گەنجانی ئەفغانی بە ئومێدی ئەوەی کە مافی پەنابەری و کار و داهاتیان پێدەدرێت، ناچار کرد کە دوای بینینی خولێکی ١٥ ڕۆژە لەژێر ناویلەشکری فاتیمیوندا ڕەوانەی کوشتارگەی سوریا بکرێن و ببنە قوربانی سیاسەتی گەمژانەی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە. سیاسەتی دوژمنکارانەی بەرپرسانی حکوومەتی، میدیا ڕێگەپێدراوەکان، ناسیۆنالیستەکان و خاوەنکاران لە دژی پەنابەرانی ئەفغانستان، هەمیشە بەردەوام بووە، بەڵام لە هەر قۆناغێکدا فۆڕمێکی نوێ و هەوراز و نشێوی بەخۆیەوە بینیوە.

ژنان و پیاوانی کرێکاری ئەفغانی، لە زومرەی هەرزانترین هێزی کارن لە ئێراندا. ئەوان بەردەوام لەژێر چاوەدێری و بێبەشی و سوکایەتی پێکردندا بوون بۆ ئەوەی ناچار بکرێن ئەو ژێر دەستەییەی خۆیان وەک چارەنووسێکی چارەهەڵنەگر قبووڵ بکەن. بێبەشبوون لە مافی بیمە و هەر چەشنە خزمەتگوزارییەکی کۆمەڵایەتی، بێبەشبوون لە شوێنی نیشتەجێبوون لە زۆرێک لە پارێزگاکان، پیشاندانیان لەناو قەفەسدا و نواندنی توندوتیژی لە کاتی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەیان، تەنیا بەشێکی بچووکە لەو ئازار و مەینەتیانەی کە بەسەر ئەفغانییەکاندا هاتووە. ئێستا کە شەپۆلی دژە کۆچبەریی لە ئەوروپای ڕۆژئاوا، بووەتە هۆی بەهێزبوونی حیزبە ڕاستڕەوەکان و ڕاستی توندڕەو، سیاسەتەکانیان وەک نموونە و سەرمەشق لە لەلایەن کۆماری ئیسلامیشەوە بەکار دەهێنرێت. بۆ نموونە قاڵیباف، کاندیدی دیاریکراو بۆ کێبڕکێی خولی ١٤ی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، دژە ئەفغانی بوونی خۆی، کردووەتە پرسی سەرەکی لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا. بە وتەی یەکێک لە کارناسان، بەرنامەکانی قاڵیباف لە دوو وشەدا کورت دەکرێتەوە: دیپۆرت و دیوار. ئەم هەڵوێستەی سەرداری بکوژی خوێندکاران، ڕەنگدانەوەی ڕۆحی سەردەمە؛ سەردەمێکی کە تیایدا دوای دەیان ساڵ لە نیولیبرالیزەکردنی ئابووری و حوکمڕانی، هەژارتر کردنی کرێکاران و زەحمەتکێشان، کەمکردنەوەی بودجەی خزمەتگوزارییە گشتی و خۆشبژێوییەکان و هەروەها تاوانبارکردنیکەسی تر، بە هۆکاری کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ڕاستی توندڕەو لە سەرتاسەری جیهان بەهێز بووە. هاوکات لەگەڵ هەڵسوکەوتی وەحشیانەی دەوڵەت و خاوەنکاران و هەروەها لەخۆ بێگانانەبووە فریوخواردووەکانی دەستی ناسیۆنالیزم، بەشێکی زۆر لە کرێکاران و کەسانی مرۆڤدۆست لە ئێران، پشتیوانیان لە پەنابەرانی ئەفغانستان کردووە، کە پێویستە ئەم پشتیوانییە هەرچی زیاتر پەرەی پێبدرێت و بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

شکستی ڕژیم لە شانۆی هەڵبژاردندا

-

هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی تۆماج و درێژەی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

-

کرێکارانی نەوت و پێویستی بەهێزکردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا

-

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە سەبارەت بەبایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ئێران

-

گرفت لە بێتوانایی سیستەمی سەرمایەدارییە، نەک جەماوەری بەساڵاچوو

-

ئاڵوگۆڕی زیندانیان، یان سات و سەودای قێزەونی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی سوئێد؟

-