“عه‌بدۆڵڵا بلواسی” چالاكی سنفی كرێكارانی مه‌ریوان له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریه‌كدا باس له ناڕوونی چاره‌نووسی زیاتر له ٦٠ هه‌زار كه‌س له خاوه‌ن بیمه ده‌رمانیه‌كانی شاری مه‌ریوان و ده‌ور و به‌ری ده‌كات.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به هه‌بوونی زیاتر له ٦٠ هه‌زار كه‌س خاوه‌نی بیمه‌ی ده‌رمانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاری مه‌ریوان و ئه‌و ناوچه‌یه، ڕایگه‌یاندووه كه به‌ته‌نیا یه‌ك ناوه‌ندی ده‌رمانی سه‌ر به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌و شاره بوونی هه‌یه كه ئیمكاناتی ناو ئه‌و ناوه‌نده‌ش به‌قه‌ت ده‌رمانگه‌یه‌كی یه‌كێك له لادێكانی شاری مه‌ریوان نابێت. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا ئه‌نجۆمه‌نی سنفی و خانه‌نشینكاراوانی شاری مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ناڵه‌باری ناوه‌ندی ده‌رمانی سه‌ر به‌و سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، نامه‌یه‌كیان ڕوو به به‌رپرسی ئه‌و سازمانه له شاری سنه نووسیووه كه تێیدا ئاماژه به نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تی پزیشكی و پسپۆر له‌و ده‌رمانخانه‌یه ده‌كات.