رۆژی شەممە 19ی مانگی پووشپەڕ، کرێکارانی چەندین شیرکەت و پاڵاوگەی دیکە بە مانگرتنی گشتی کرێکارانی سەنعەتی نەوتەوە پەیوەست بوون.
کرێکارانی پەیوەست بوو بە مانگرتنەوە بریتین لە: ” کرێکارانی پەیمانکاری ئیرەج فەرامەرزی”، “کرێکارانی شیرکەتی پیسا لە ئیران شار”، “کرێکارانی شیرکەتی دەریا ساحلی خەتی قیشم”، کرێکارانی شیرکەتی بێهدادی کانەکانی پاسارگاد” و “کرێکارانی ئۆ.دی.سی.سی. پاڵاوگەی ئابادان.
لە بەرواری 29ی جۆزەردانەوە زیاد لە سەد شیرکەت و پاڵاوگە کە بە هەزاران کرێکار لە خۆ دەگرێ مانگرتنێکی گەشتییان بە خواستی هەڵکشانی حەقدەست، هەڵوەشانەوەی گرێبەستە کاتییەکان، وەلانانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان و لابردنی هەڵاواردن و … دەست پێکردووە. ئەم مانگرتنە گشتییە رۆژ بە رۆژ پەرەی زیاتری سەندووە و تا دێت بەربڵاوتر دەبێت.