کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
به‌لگه‌ نامه‌كانراگه‌یاندنه‌كان

پەیام بۆ ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ و خەباتکاری ناو زیندانەکان!

پەیام بۆ ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ و خەباتکاری ناو زیندانەکان

ئەندامانیبەشدارلەکۆنگرەیسێزدەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران،لەناخی دڵەوە درود دەنێرن بۆ ئێوە کە بوێرانە لەبەرامبەر کۆنەپەرستیی دەسەڵاتداردا اوەوەستاون وخەبات وتێکۆشانی قارەمانانەتان لە پشت تێلبەندەکانی زیندانەوە، بەر زدەنرخێنین. زایەڵەی بەرزی خەباتتان، تین و تەوژمێکی زۆر بە بزووتنەوە بەرین و بەربڵاوەکانی دەرەوەی زیندان دەبەخشێت و بێگومان ئەم خەباتە بەربڵاو و هەمەلایەنەیە، کاریگەریی لەسەر خەبات و ناڕەزایەتییەکانی ئێوەی ناو زیندانەکانیش دادەنێت. ئەم خۆڕاگرییە مێژوویی و خاوەن ڕەگ و ڕیشەیە، ئێستا ئیتر بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیو تا دێت لەگەڵیدا زیاتر ئاوێتە و قووڵتر دەبێتەوە. چاونەترسی و بوێریی ناوازەی ئێوە ژنان و پیاوانی بەندکراو، بەرامبەر بە جینایەتکاران و ستەمکاران، بەڵگەیە بۆ ئەم ڕاستییە. لە ڕوانگەیەکی ترەوە، ئەم ئاستە بەرزەی بوێری و چاونەترسییە، نیشانەی هاوسەنگی هێزێکی  ئومێدبەخشە کە لەسەر بەستێنی ئەم ئاخێزە شۆڕشگێڕانەیە پێکهاتووە. بوێری و خۆڕاگریی بێهاوتای ئێوە، لە نێو چین و توێژە جەماوەرییەکانی دەرەوەی زیندان، جێگای ڕێز و پێزانینە و بەرز دەنرخێنرێت. بێهۆ نییە کە دروشمی زیندانیی سیاسیی دەبێ ئازاد بکرێت، لە سەرەوەی هەموو دروشمەکانی خەبات و ناڕەزایەتییەکانی دەرەوەی زینداندایە.

ئازیزان، خەبات و تێکۆشانی قارەمانانەتان لە ناو زیندانەکاندا، بە تایبەت خەباتی بەردەوامتان لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان، هاوڕێ لەگەڵ ئەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە بەهێزانەی کە هەر ئێستا لە دەرەوەی زیندانەکان لە ئارادان و هەروەها لەسەر بەستێنی ئەو قەیرانە قووڵ و چارە هەڵنگرانەی کە بەرۆکی بە ڕژێمی دەسەڵاتدار گرتووە، مژدەی ئەوەمان پێ دەبەخشن کە لە داهاتوویەکی نەک زۆر دووردا، شۆڕشی ڕزگاریخوازانەی جەماوەر، دەرگای زیندانەکان تێدەشکێنێ و ئێوەش بە سەربەرزی و بە کۆڵێک زانست و ئەزموونەوە، دەگەڕێنەوە ناو کۆڕی گەرمی بنەماڵە و ناو ڕیزی هوسەنگەرەکانتان.

کۆنگرەی سێزدەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ئۆکتۆبری ٢٠٢٤

ڕەزبەری ١٤٠٣