کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

پەیام بۆ بنەماڵەی سەربەرز و خۆڕاگری گیانبەختکردووان

پەیام بۆ بنەماڵەی سەربەرز و خۆڕاگری گیانبەختکردووان

پەیام بۆ بنەماڵەی سەربەرز و خۆڕاگری گیانبەختکردووان

،بنەماڵەی ئازیز و خۆڕاگری گیانبەختکردووان!

کۆنگرەی سێزدەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران،کارەکانی خۆی بە یادی ئازیزتری نجگەر گۆشەکانی ئێوە  و شۆڕشگێڕترین هاوڕێیانی ئێمە دەست

پێکرد

. ئەم ئازیزانە کە بوونە قوربانیی دەستی ڕێژیمی سەرکوتگەری ئیسلامی، لەپێناو ڕزگاریی کرێکاران و زەحمەتکێشان لە چنگ ئازار و نەهامەتییەکانی کۆمەڵگەی سەرمایەداری و دەسەڵاتی سەرەڕۆی ئیسلامی و هەروەها دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دوور لە ستەم و چەوسانەوە خەباتیان کرد. لەم کۆنگرەیەدا، جارێکی دیکە لەگەڵ ئارمانی بەرزی ئەو ئازیزانەدا بەڵێنمان نوێکردەوە و لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هاودەنگی و هاوپشتی لەگەڵ ئێوە بنەماڵە خۆڕاگر و سەربەرزەکانی گیانبەختکردووان، جەختمان کردەوە.

ئازیزان!

ئێمە وەک وەفادارانی ئارمانی بەرزی سۆسیالیزم و درێژەپێدەرانی ڕێبازی پڕ لە شانازی جگەرگۆشەکانتان، ئەم کۆنگرەیەمان لە هەلومەرجێکی دژوار، بەڵام ئومێدبەخشدا بەڕێوە برد. ئەم هیوایە، هەڵقوڵاوی ئارمانی هاوبەشی ئێمە و فیداکاریی هاوڕێیانی گیانبەختکردوومانە. ئێمە وەک درێژەپێدەرانی خەباتی کرێکاران، دادخوازان، ژنانی ئازادیخواز، ئاخێز و بزووتنەوەکانی تر و بەتایبەت ئاخێزی شۆڕشگێڕانەیژن، ژیان، ئازادیکە بە ناوی ژینا نەخشاوە، هەستمان بە ئەرکێکی قورس کرد لەسەر شانی خۆمان، ئەرکێکی کە سەرەڕای هەموو سەختی و دژواریەکان، جێبەجێکردنیان مومکینە. یاد و بیرەوەری جگەرگۆشە قارەمانەکانتان، لەم ڕێبازەدا بەردەوام  ئیلهامبەخشینمان دەبێت.

جارێکی تر، ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستی خۆمان بەرامبەر بە ئێوە دەردەبڕین و بە پشتبەستن بە یادی ئیلهامبەخشی جگەرگۆشە ئازیزەکانتان، ئاڵای سووری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، تا گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی، شەکاوە ڕادەگرین.

کۆنگرەی سێزدەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ئۆکتۆبری ٢٠٢٤

ڕەزبەری ١٤٠٣