کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

پەیامی کۆنگرە یسێزدەهەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆخەڵکی خەباتکاری کوردستان

پەیامی کۆنگرەی سێزدەهەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆ خەڵکی خەباتکاری

ژنان و پیاوانی ئازادیخواز، کچان و کوڕانی لاو!

ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا و دروشمی ڕزگاریخوازانەیژن، ژیان، ئازادیوەک مەشخەڵێکی درەوشاوە، یەکگرتوویی و جۆش و خرۆشێکی دووربینانەی، بەسەر کەشوهەوای کۆنگرەی سێزدەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا زاڵ کردبوو. لە ئاوا کەشوهەوایەکدا، خەبات و تێکۆشانی فیداکارانەی دەیان ساڵەی ئێوە لەدژی کۆماری ئیسلامی، بەرز نرخێندرا، خەباتێکی کە بووە هۆی دەستپێکی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ژینا. ئاوێتەیەک لە ناڕەزایەتی وشیارانەی سەر شەقام و تاکتیکی مانگرتنە گشتییە شکۆدار و سەرکەوتووەکان، پێشڕەوی لە کاتی خۆیدا و پاشەکشەی وشیارانە، هەموو ئەمانە نیشانەی پێگەیشتوویی سیاسی کۆمەڵگەی کوردستان و ئاستی بەرزی وشیاریی و سەبری شۆڕشگێڕانە و ڕێکخراوبوون و ورەی خەباتکارانەی ئێوەیە. ئەم ڕاستیانە بوونە هۆی ئەوەی کە تێکۆشەران و شۆڕشگێڕانی سەرتاسەری ئێران، هاوپشتی خەباتکارانەی ئێوە لەگەڵ خەبات و ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان ڕێزلێبگرن. هەر ئێستا، ئەو ئاخێزە شۆڕشگێڕانەی کە چەخماخەکەی لەلایەن ئێوەوە لێدرا، بە ڕۆچوون بە ناخی کۆمەڵگای ئێراندا و وەشاندنی گورزی کاریگەر لە پیاوسالاریی جێگیر لەناو ڕێژیم و نەریتە کۆن و ڕزیوەکان و هەروەها گرنگیدان بە پێویستی خێرا و هەنووکەیی چارەسەرکردنی پرشوبڵاویی، بواری بۆ خەباتی چارەنووسسازی داهاتوو خۆش کردووە. دروود بۆ ئێوە و ورەی خەباتکارانەتان، کە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری لەم پرۆسەیەدا بینیوە و دەبینێت!

کۆنگرەی سێزدەیەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

ئۆکتۆبری ٢٠٢٤

ڕەزبەری ١٤٠٣