کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
به‌لگه‌ نامه‌كان

پەیامی کۆنگرەی ۱۸ کۆمەڵە بۆ زیندانیانی سیاسی

 

زیندانیان سیاسی، هاوڕێیانی دڵسۆز و خۆڕاگر، لە لایەن ” کۆنگرەی ۱۸ کۆمەڵە”وە  دروودی بێ پایان دەنێرین بۆ ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکانتان. بەداخەوە کۆنگرەی کۆمەڵە لە بارودۆخێکدا بەڕێوەچوو کە بە دەیان کەس لە ئێوە، لە کاتێکدا کە پێویست بوو هەرئێستا و شان بە شانی ئێمە هاوڕێیانتان لە ڕێبەری و هیدایەتی خەبات و ناڕيزایەتییەکانی ڕۆژانە بۆ روخاندن و لەگۆڕنانی دەسەڵاتی فاشیستی مەزهەبی زاڵ بەسەر ئێراندا دەور و نەخشی کاریگەر و بەرچاو بگێڕن، لە ئێستادا لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەستبەسەر و ڕاگیراون. بوونی ئێوە لەناو بەندیخانەکاندا، هاوکات لەگەڵ ووتنەوەی درووشمی”  ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی “، هێمایەکە بۆ ڕەوابوونی داخوازییەکانی ئێوە و جێگە و پێگەتان لەناو دڵی ملوێنان خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش، هەروەها هاوکات نەفرەت و ناڕەزایەتییەکی گشتییە دژ بە سیستەمێکی چینایەتی کە جگەلە زیندان، زیندانوان و بەکارهێنانی ئامرازەکانی سەرکوت و داپلۆسین بۆ مانەوە ودرێژەدان بە دەسەڵاتی خۆی هیچ رێگایەکی دیکە شک نابات.

دوور نییە ئەو ڕۆژەی کە بە هۆی خەبات و ناڕەزایەتییەکی گشتی و بەربڵاوی کۆمەڵانی خەڵک، دەرگای زیندان و  سیاچاڵەکانی ستەمکاری مەزهەبی تێکبشکێندرێت و بە چەپکە گوڵی ئازادی لەملدا و بە پێشوازی گەرمی خەباتکاران و شۆڕشگێڕان، سەربەرزانە بە باوەشی گەرمی بنەماڵەکانتان شاد ببنەوە.

جارێکی تر دروود دەنێرین بۆ خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵاینی خۆتان و بنەماڵە سەربەزەکانتان.

 

کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە

رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)

بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر لەگەڵ مانگی ژانوییەی ٢٠٢٢

 

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی سیاسی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە کۆنگرەی ١٨

-

پەیامی کۆنگرەی ۱٨ کۆمەڵە بۆ بنەماڵەی گیانبەختکردووان

-

پەیامی کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە بۆ کرێکارانی ئێران

-

بڕیارنامە سەبارەت بە مەسەلەی نەتەوایەتی كورد وەک مەسەلەیەکی هه‌رێمی

-

بڕیارنامە سەبارەت بە پێویستی یەکگرتووی چەپ لە کوردستان

-

بڕیارنامەی کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە سەبارەت بە خەباتی یەکگرتووانەی مامۆستایان

-