کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
به‌لگه‌ نامه‌كان

پەیامی کۆنگرەی ۱٨ کۆمەڵە بۆ بنەماڵەی گیانبەختکردووان

 

بنەماڵە سەربەرزەکانی گیانبەختکردووانی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران!

کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە دروودی بێ پایانی خۆی ئاراستەی ئێوە بنەماڵە ئازیز و سەربەزەکانی گیانبەختکردووانی ناو ڕێزەکانی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکات. کۆنگرەی کۆمەڵە لە هەلوومەرجێکدا بەڕێوەچوو کە ئێوە بنەماڵە سەربەرزەکانی گیانبەختکردووان، چەندین ساڵە لە سۆز و بوونی ئازیزانتان بێ بەش بوون و هەموو ڕۆژێک نەبوونی ئەوان لە کۆڕو کۆمەڵی هاوسەنگەرانیان و بنەماڵەکانتاندا زیاتر هەست پێدەکەن. ئەو ئازیزانەی کە لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی و لە خەباتی چەکداری کوردستان و ڕێگاکانی تری خەبات و تێکۆشان گیانی ئازیزیان لە پێناو ئامانجی بەرزی سۆسیالیزمدا بەختکرد. ئێمە لەم کۆنگرەیەدا و لە هەلومەرجی پڕ لە گۆڕانکاری کوردستان و ئێراندا لە هەموو کاتێک زیاتر هەستمان بە نەبوونی ئەو هاوڕێ ئازیزانەمان کرد، چ لە ناو کۆنگرە و چ لە مەیدانی خەباتی سیاسی و چینایەتیدا.

کۆنگرەی ۱٨ کۆمەڵە بە ئیرادەیەکی پتەو و یەکگرتووانە لەسەر درێژەدان بە ڕێباز و ئامانجی هاوڕێیانی ئازیزی گیانبەختکردوو وەک پێزانینێک بۆ مێژووی پڕ لە فیداکاریی  ئەو تێکۆشەرە کۆمۆنیستانە، هەتا بەدیهاتنی ئەو ئامانجانەی کە ئەو ئازیزانە گیانیان لە پێناویدا بەختکرد، پێداگری کردەوە. هەروەها بەو پەڕی ڕێزەوە تیشکی خستەسەر ئەو ڕەنج و خەمە قورسەی کە ئێوە بنەماڵە سەربەرزەکانی گیانبەختکردووان لە چەندین دەیەی ڕابردوودا لەپەنا لەدەستدانی گیانی ئازیزانتان، بەوپەڕی سەربەرزییەوە لەبەرانبەر هەلومەرجی سەختی ئابووری و بارودۆخی پڕلە ستەمکاریی کۆماری ئیسلامیدا خۆڕاگریتان کردووە.

بەرز و بەڕێز بێت یادی ئازیزی گیانبەختکردووانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم

بژی ئازادی، بەرابەری، حکومەتی کرێکاری

 

کۆنگرەی ۱۸ کۆمەڵە

ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)

بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بەرانبەر لەگەڵ مانگی ژانوییەی ٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتی سیاسی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە کۆنگرەی ١٨

-

پەیامی کۆنگرەی ۱۸ کۆمەڵە بۆ زیندانیانی سیاسی

-

پەیامی کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە بۆ کرێکارانی ئێران

-

بڕیارنامە سەبارەت بە مەسەلەی نەتەوایەتی كورد وەک مەسەلەیەکی هه‌رێمی

-

بڕیارنامە سەبارەت بە پێویستی یەکگرتووی چەپ لە کوردستان

-

بڕیارنامەی کۆنگرەی ١٨ی کۆمەڵە سەبارەت بە خەباتی یەکگرتووانەی مامۆستایان

-