کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەیامی هەندێک هێزی ئەرتەش و سپای پاسداران دژ بە کۆماری ئیسلامی

پەیامی هەندێک هێزی ئەرتەش و سپای پاسداران دژ بە کۆماری ئیسلامی 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، چەند کەس کە خۆیان بە ئەندامی ئەرتەش و سپای پاسداران ناساندووە، لە ڤیدیۆیەکدا پەیامێکیان بڵاو کردووەتەوە و لەو پەیامەدا هەڵوێستی توندیان دژ بە کۆماری ئیسلامی دەربڕێوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم چەندکەسە کە دەڵێن پێشتر لە ناو هێزە سەربازییەکاندا ئەندام بوون، لەو پەیامەدا باسیان لە بارودۆخی ئێستای ئێران و کاریگەرییەکانی ئەم ڕووداوانە کردووە. بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ئەندامانی پێشووی ئەرتەش و سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڤیدیۆکاندا سەرەڕای پشتیوانی لە ڕاپەڕین و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ستەملێکراوی ئێران لە مانگی بەفرانبار، خوازیاری ڕووخانی ڕژیم و سزادانی تاوانبارانی دژ بە خەڵک بوون.