کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پەیامی لاینگەرانی کۆمەڵە لە کرماشان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

پەیامی لاینگەرانی کۆمەڵە لە کرماشان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە هاوڕێیان و لایەنگەرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە کرماشان، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ڕێزیان لە یادی کاک محەممەد حسێنی کەریمی و ساڵڕۆژی عەلەنی بوونی خەباتی پڕ لە شانازی کۆمەڵە گرت.

لەو پەیامەەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٢٦ی ڕێبەندان وەکوو خاڵێکی گرنگ لە مێژووی خەباتی سیاسی کوردستاندا ناسراوە و بە هێمای دژایەتی ڕژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی و سیستەمی پاشایەتی ناودەبرێت. لە درێژەی پەیامەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە کۆمەڵە پاش شۆڕشی زەوت کراوی ١٣٥٧ی هەتاوی، یەکێک لە هێزە کاریگەرە چەپەکان لە کوردستانە کە له‌ پێناو ئازادیخوازی و بەرابەری چینایەتی لە ئێران و کوردستان درێژه‌ی به‌ خه‌بات داوە. لە کۆتاییدا ڕێزیان لە یادی هەموو گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و بەندکراوانی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی گرتووە و پەیمانیان لەگەڵ ئامانجەکانیان نوێ کردووەتەوە.