بە پێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە خوێندکاران لە پەیامێکدا داخستنی زانکۆکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بە نیشانەی ترسی حکومەت لە جوڵانەوەی خوێندکاران ناودەبەن.
بەپێی زانیارییەکان، لەو پەیامەدا خوێندکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە داخستنی زانکۆکان ناتوانێت ڕێگری لە بەشداربوونیان لە ناڕەزایەتییەکان بکات و هەروەها جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە خوێندکاران هەروا لە کۆمەڵگادا ئامادەی بەشداری لە ڕاپەڕینی خەڵکدان.
