کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پەسەند كرانی بڕیارنامەی ئیدانه‌ی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە

پەسەند كرانی بڕیارنامەی ئیدانه‌ی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەز ، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پێشنیاركراوی وڵاتیكانادای سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەند كرد.

بڕیارنامەکە بە ٧٨ دەنگی بەڵێ و ٢٧ دەنگی نەخێر و ٦٤ دەنگی بێ لایەن پەسەند کراوه‌ و هەروەها ٢٤ وڵاتیش لە دەنگدانەکەدا ئامادەنەبوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان وڵاتانی ڕووسیا، چین، بێلاڕووس، کوبا، عێراق، پاکستان و ئەندەنوسیا دەنگی نەخێریان بە بڕیارنامەکە دا. لە به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ کە ناڕازیان، ڕۆژنامەنووسان، چالاكانی مافی مروڤ و تەنانەت بنەماڵەکانیان لە دەرەوەی وڵات، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە گوشار، هەڕەشە و هێرشی ئەلیکترۆنی لەلایەن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ دەبنەوە.