بەپێی دوایین زانیارییەکان، “پەیمان فەرەح ئاوەر” بەندکراوی سیاسی، بۆ دووهەمین جار حوکمی سێدارەکەی لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە پەسەند کرا.
ناوبراو سەرەتا مانگی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم کرا و پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی لاکانی ڕەشت کرا. ئەو بەندکراوە پاشان لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕەشتەوە بە تۆمەتی “شۆڕشی چەکداری دژ بە ڕژیم” و “موحاربە”، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و دواتر حوکمەکەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرا، بەڵام داخوازییەکەی ڕەت کرایەوە و بۆ دووهەمین جار حوکمەکەی پەسەرند کرا.
