بە پێی هەواڵەکان، حوکمی سێدارەی “ئەمیر حسێن ئەکبەری مۆنفەرد” لە لایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە پەسەند کراوە.
ئەو بەندکراوە سیاسییە لە زیندانی ئێڤین ڕاگیراوە و پێشتر لە لایەن لقی 15ی دادگای تارانەوە بە سەرۆکایەتی “ئەبۆلقاسم سەلەواتی“، بە تۆمەتی ئەندامەتی گرووپە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی ڕژیم حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و بە پەسەندکرانی ئەو حوکمە لە لایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە، مەترسی جددی کەوتووەتە سەر گیانی ئەو بەندکراوە.
