دوێنێ سەرئەنجام مەجمەعی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزام پەسند کراوی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی لە پێوەند لەگەڵ پەیوەست بوونی ئێران بە پەیمان نامەی نێونەتەوەیی خەبات لەدژی پووڵشویی و دابین کردنی سهرچاوهی دارایی بۆ تیرۆریزمی پەسند کرد. ئەم یاسایە ماوەیەک لەوە پێش لە مەجلیسی ئیسلامیدا پەسند کراوبوو، بەڵام شوڕای نیگابان خۆی لە پەسند کردنی دەبوارد و لە نێوان مەجلیس و شوڕای نیگاباندا دەستاودەستی دەکرد. بەڵام سەرئەنجام وادیارە بە دخاڵەتی خامنەیی، مەسەلەکە کۆتایی هاتووە.
یاسای خەبات لەدژی سپیکردنەوەی پارە و دابین کردنی دارایی تیرۆریزم پێشنیاری” گروپی تایبەتی ئێقدامی ماڵیی” بۆ دەرهاتنی یەکجارەکی ناوی ئێران لە لیستی ڕەشی ئەم ناوەندەیە.” گروپی تایبهتی ئێقدامی ماڵی” ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە کە بە ئامانجی بەرگرتن لە پوڵشویی و بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ دابین کردنی ماڵی گوروپە تیرۆریستەکان و قاچاغچیانی مادەی هۆشبەر پێکهاتوە. بەڵام دەبێ بزانین هۆکاری دواکەتنی قەبوڵ کردنی و هەستیاریەک کە شوڕای نیگابان سەبارەت بەم بابەتە نیشانی ئەدات، لە چیەوە سەرچاوە دەگرێت. وڵامەکەی روونە:
یەکەم، کۆماری ئیسلامی خۆی ڕاستەخۆ و ناڕاستەوخۆ، لەگەڵ گوروپە تیرۆریستیە جۆراو جۆرەکان لە هەموو گوشە و کەنارەکانی دنیادا پێوەندی هەیە و لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرترین کرداری تیرۆریستی لەدژی نەیارانی سیاسی خۆی لە ڕێگای ئەوانەوە ئەنجامداوە. لەم دواییانەدا روون بۆوە کە لەگەڵ تالیبانی ئەفغانستانیش لە پێوەندی دایە و لەباری ماڵیەوە ئاسانکاریان بۆ دەکات. حیزبۆڵڵای لوبنان، جیهادی ئیسلامی و ئەوانیتریش لە زومرەی ئەو گوروپانە بوون. دووهەم، چاو گێڕانێک بەسەر ناوەرۆکی ئەم یاسایەدا نیشانی ئەدات کە پەسند کردنی لەم قۆناغەدا لە ڕاستای قەبوڵ کردنی ئەو ١٢ مەرجە دایە کە دەوڵەتی ئەمریکا بەر لە دەستپێکی تەحریمەکانی ئەم دورەی دوایی لە زمان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە، ڕاگەیەندرابوو. کۆماری ئیسلامی هەموو جۆرە وتووێژێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بەم مەرجانە ڕەد کردبۆوە. بەڵام خامنەیی ڕایگەیاند کە لەم بارەیەوە بە شێوازی خومەینی دەجوڵێتەوە. و شێوازکەی خومەینیش شتێک نیە بێجگە لەوەی کە ئەگەر پێویست بێت پاشەکشە بکات، بەبێ ئەوەی بە ڕواڵەت وتووێژێکیش بەڕێوە چوبێت. ڕەوتی رووداوەکان نیشانی ئەدەن کە کۆماری ئیسلامی بە سیاسەتە ئاشکرا و شاراوەکانی بە شێوەی ناڕاسەتەوخۆ بە کردەوە خەریکی نزیک بوونەوە لە دابین کردنی ١٢ مەرجەکەی ئەمریکایە. چاو گێڕانێک بەسەر خاڵەکانی ئەو ١٢ مەرجە و بەراورد کردنیان لەگەڵ ڕەوتی رووداوەکانی ئەم مانگانەی دواییدا ئەم ڕاستیە بە رۆشنی نیشان ئەدات.
سێ بەند لە ١٢ مەرجەکەی ئەمریکا بۆ لاچوونی گەمارۆ ئابووریەکان پێوەندیان بە پرۆژە ئەتۆمیەکەی کۆماری ئیسلامیەوە هەیە، کە بەپێی ڕاگەیاندنی بە ڕەسمیی سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، ڕژیمی ئێران پێبەندی ئەو تەوافوقاتە بووە کە لهگهڵ ئاڕژانتین له سهری ڕێك كهوتوون. بازڕەسییە ڕوتینەکان بەردەوامن و تا ئێستا هیچ خیلافێک لەم بارەیەوە بهرچاو نهكهوتووه. بەندێکی دیكه پێوەندی بە رۆڵی کۆماری ئیسلامیەوە هەیە لە عێڕاق. ڕژیم لەم دواییانەدا ڕایگەیاندوە کە تەنانەت لە ئاستی ڕاوێژکاری نیزامیشدا کەسی لە عێڕاقدا نەماوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە عێڕاق هێشتا ئەمریکا بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی درێژماوەی خۆی وەک هێندێک شوێنی تر لە ناوچەکەدا، پێویستی بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی هەیە و دەیەوێ لە زەرفیەتەکانی ئەم ڕژیمە بۆ دابین کردنی ئەم بەرژەوەندیانە کەڵک وەربگرێت. کەوایە بهڕێوهچوونی بهندەکانی پێوەندیدار بە دەور و نەخشی کۆماری ئیسلامی لە عێڕاق بۆ ئەمریکا مسۆگەرە. دوو بەندی دیكه پێوەندیان بە پشتیوانی ماڵی لەو ڕێکخراوانەیه کە لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکادان. یاسایەک کە دوێنێ بە تێپەڕ بوون لە سەدی شورای نیگابان و مەجمەعی تەشخیسی مەسڵەحەتی نیزام سەرئەنجام پەسند کرا و بۆ بەکردەوە دەرهاتن بە دەوڵەت ڕاگەیەندرا، چاودێرە بەسەر بهڕێوهچوونی ئەم بەندەدا. خۆڕاگری شوڕای نیگابانیش لەو گۆشە نیگایەوە بوو کە لێرە بەدواوە دەستی کۆماری ئیسلامی لە ئاسانکاری ماڵی بۆ ئەم سازمانانە، لانیکەم بەشێوەی ڕەسمی و قانونی کورت دەبێتەوە. بەندێکی دیكه پێوەندی بە قەیرانی یەمەنەوە هەیە، کە لەم دواییانەدا وتوویژەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و دابەش کردنی دەسەڵات لە نێوان هەردوو لادا، بە هاندانی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردوە. یەکێکی تر لە ١٢ خاڵە پێوەندی بە قەیرانی سوریەوە هەیە. کۆماری ئیسلامی بۆ دەرچوون لە سوریە لە چەند لاوە لەژێر گوشار دایە. لە لایەن هاوپەیمانەکانی خۆی واتە روسیە و ڕژیمی بەشار ئەسەدەوە. ئەوان دەزانن کە مانەوەی کۆماری ئیسلامی لەم وڵاتەدا هەم بۆ دەوڵەتی روسیە کە خوازیاری پاراستنی و پێوەندی نزیک لەگەڵ ئیسرایلە، و هەم بۆ ڕژیمی بەشار ئەسەد، سەرئێشە سازە. لە لایەن ئیسرایلەوە کە بەردەوام دهكرێنه ئامانج و بۆمباران دهكرێن. بە شێوەیەک کە هەر ئێستا پاشماوەی هێزەکانی ڕژیم و هەروەها حیزبو اللەی لوبنانی ناچار کردوە زیاتر لە ٧٠ کیلۆمیر لە سنورەکانی ئیسرائیل دوور بکەونەوە. بەڵام لە هەموی گرنگ تر لە ڕێگای سەپاندنی گەمارۆ ئابووریەکانەوە بۆی هاتنه دهر له سورییه لەژیر گوشاری دەوڵەتی ئەمریکادایە. کۆماری ئیسلامی لەژێر گشت ئەم گوشارانەدا ناچارە هەنگاو بە هەنگاو لە حوزوری نیزامی لە سوریە پاشەکەشە بکات. بەندێکی دیکە پێوەندی بە ئەفغانستان و یارمەتیەکانی کۆماری ئیسلامی بە تالیبانە. لەم دواییانەدا ئاشکرا بووە کە وتووێژەکانی زاڵامی خەلیل زاد نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەگەڵ تالیبان، بە نێوبژیوانی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوە. بەم جۆرە دەبینین تەنیا بەندێک لەم مەرجانە کە هێشتا بە شێوەی ڕەسمی سازشی لەسەر نەکراوە، بەرتەسک کردنەوەی پڕۆژەی موشەکی دوور هاوێژی کۆماری ئیسلامیە. چەنەلێدانی ناڕاستەخۆ و تەلویحی و هەڕەشە و خەت و نیشان کێشانە نیزامیەکان لەم بوارەدا هەروا لە ئارادان. بهڵام زهختێكی وردوخاش كهر بۆ سهر كۆماری ئیسلامی كه ناتوانێ هیچ ڕێگا چارهیهكی له چهشنی ئهوانهی كه لهگهڵ ئهمریكا به شوێنیهویه، بدۆزێتهوه له لایهن خهڵكی چهوساوه و ماف خوازی ئێران. كۆماری ئیسلامی ئهگهر بهرامبهر به زهختی بزووتنهوه كۆمهڵایهتییهكان فرسهتێكی بۆ مانهوه ههبێت، ڕێگای سازان لهگهڵ ئهمریكا و وڵاتانی دیكهی ڕۆژئاوا دهبینێتهوه. كه ههڵبهت لهم سوڕهتهشدا یهكێك له كۆڵهكهكانی ستراتیژی مانهوهی ڕژیم، كه تا ئێستا به سهدان ملیارد دۆلاری له سفرهی كۆمهڵانی خهڵكی ئێران بۆ خهرج كردووه، دهڕووخێت.