کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە دوای شکستی دانیشتنەکانی پاکستان

زیادبوونی گرژی لە دوای شکستی دانیشتنەکانی پاکستان2

دوناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەمریکا دەست دەکات بە گەمارۆدانی تەنگەی هورمز.

دەوترێت ئەم هەنگاوە که دوای شکستی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران و لە دۆخی ناسەقامگیری ئاگربەستدا هەڵگیراوە. دەبێتە هۆی گرژی و ئاڵوزی هەرچی زیاتر. ترامپ لە تروث سۆشیال وتی: بەرەوڕووی هەر کەشتییەک دەبینەوە کە باج بدات بە ئێران و هەروەها پاککردنەوەی مینەکانی ناو دەریا دەست پێدەکات. ئەو هەروەها هەڕەشەی کرد کە فشاری سەربازی و ئابووری، ئێران ناچار دەکات بە قبووڵکردنی داواکارییەکانی ئەمریکا. شایانی باسە کە سەرەڕای ئەم ئاڵوزیانە، هەفتەی ڕابردوو سێ کەشتی گەورەی نەوت هەڵگر بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون.