ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمەمە، چەندین بنکەی سپای پاسداران، ناوەندە هەواڵگرییەکان و باڵەخانە حکومییەکان لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و لوڕستان کرانە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بنکەی “گەشکی” کە یەکێکە لە بنکە ستراتیژییەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی کامیاران، ئەمڕۆ بە تەواوی لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا لەناو چوو. هەروەها دوو باڵەخانەی سەر بە بارەگای فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان کرانە ئامانج. هاوکات فەرنداری و ناوەندە حکومییەکان لە شارەکانی سنە، سەقز، بۆکان، سەردەشت، پاوە، جوانڕۆ و بانە، کرانە ئامانجی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل. وێنەی تەرمی کوژراوەکان لە یەکێک لە سەربازگەکانی سەر بە سپا لە بانە بڵاوکراوەتەوە. هەروەها بارەگای فەرماندەیی فراجا لە شاری نوورئاوای پارێزگای لوڕستان هێرشی کرایە سەر.
