حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی مانگی یەکەمی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل، ٨٨ مووشەک و دڕۆنی ئاراستەی بنکەکانی ئەم حیزبه کردووە.
لەم هێرشانەدا کتێبخانە، نەخۆشانە و بنکە دەرمانییەکان و ماڵەکان لە کەمپە مەدەنییەکانی حیزب و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزب لە نیزیک کۆیە و هەولێر و مەقەڕی پێشمەرگەکانی حیزب لە بالیسان بە مووشەک و دڕۆن بە ئامانج گیراون. هاوکات لەگەڵ بەئامانجگیرانی حیزبی دێموکرات و چەند حیزبێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی ئەو مووشەک و دڕۆنانەی لە ماوەی ئەم مانگەدا ئاراستەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کراون، ٦٥٠ مووشەک و دڕۆنی تێپەڕاند کە بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان له دەستدا و ٩٣ کەسیش بریندار بوون.
