بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە کەمتر لە سێ هەفتەدا، ١٣ زیندانیی سیاسی لە ئێران ئێعدام و هەزاران کەسیش دەستبەسەرکراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، لەم ماوەیەدا، لانیکەم ١٣ زیندانیی سیاسی، لەوانە ئەمیرحوسەین حاتەمی کە تەنها ١٨ ساڵی تەمەن هەبوو، و ژمارەیەک لە ناڕازییانی رەشمەممه و هەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە سێدارە دراون. دەوترێت تاوانەکانی بەکارهاتوو زۆرجار گشتی و بەبێ بەڵگەن: “جاسوسی بۆ ئیسرائیل“، “محارەبە” و “پەیوەندی بە سازمانی موجاهیدین“. بەپێی ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە هەزار کەسیش دەستبەسەرکراون، بەڵام سەرچاوە نافەرمییەکان ژمارەی ڕاستەقینە زۆر لەوە زیاتر مەزەندە دەکەن. دەستبەسەرکردنەکان لە پارێزگا جیاوازەکانی وەک تاران، کوردستان، خوزستان و گیلان ئەنجام دراون. لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە که ساغەر غوڵامی، کچێکی ١٩ ساڵەی خەڵکی گۆنبەدکاووس، بڕیاری لەسێدارەدانی لەلایەن دادگایەکی باڵاوە پەسەند کراوە.
