بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیانی شاری سەقز لەگەڵ پەرەسەندنی قەیرانی ئابووری، گرانی و کێشەی خزمەتگوزاریی بنەڕەتیدا ڕووبەڕوون.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە نرخی ئاو، کارەبا و گاز هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەردەوام بەرزبووەتەوە. هەروەها کەمی پارە لە بانکەکان، ئاڵۆزیی بەرچاو لە ئەپڵیکەیشنی بانکیدا و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا سەرەتاییەکان، ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی تووشی کێشەی جددی کردووە.
