لە تورکیە توندووتیژی دژی ژنان و کوشتنیان قەیرانێکی قووڵ لە پێکهاتەکانی کۆمەڵگا و یاسا و کولتوور نیشان دەدەن کە حکومەت توانای چارەسەرکردنی نیە و خۆی پهرهی پێ دهدات.
کوشتنی ژنان بە هیچ شێوەیەک دەرئەنجامی ڕووداو و هەڵکەوت نییە و ئەم کوشتنانە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی بێبایەخکردنی مافەکانی ژنان و جێبەجێ نەکردنی یاساکانە لە بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دا. زۆرێک لە ژنە قوربانییەکان پێش مردنیان چەندین جار چوونەتە لای پۆلیس و سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێکی جیددی بەرامبەر ئەنجامدەرانی تاوانهكه نەگیراوەتە بەر. لە ساڵی ٢٠٢١ حکوومەتی تورکیا لە کۆنوانسیۆنی ئیستانبوول دا کشایەوە، بهدوای دا کۆمەڵگا بە شێوەیەکی مەترسیدارتر لە جاران بەرەو بێ یاسایی لە بواری توندووتیژی دژی ژنان هەنگاوی نا و زۆرێک لە پیاوان بەبێ ترس لە سزادان، توندووتیژییان بهرانبهر به ژنان نواند. هۆکارێكی دیكه پهرهسهندنی گیرۆدهبوون به ماددەی هۆشبەر لە نێو گەنجان و پیاوانە کە وایکردووە ئاماری توندووتیژی و كوشتنی ژنان به ڕادهیهكی برچاو بڕواته سهرهوه.