کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەرزبوونەوەی هەڕەشە سەربازییەکان

گەشەکردنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بەرزبوونەوەی هەڕەشە سەربازییەکا 1

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئاڵۆزییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هەواڵەکان ئاماژە بە پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان دەکەن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئەمریکا لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا پێگەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدینی بە ئامانج گرتووە. هەروەها، کاروانی سەربازیی حەشدی شەعبی لە باشووری عێراقەوە بەرەو سنووری ئێران جوڵەی پێکراوە. لە هەمان کاتدا، ئەمریکا بە ناردنی کەشتییە جەنگییەکان و هێزی دەریایی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی بەهێزکردنی ئامادەکارییە سەربازییەکانی دەدات، کە بەپێی هەندێک ڕاپۆرت هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکاری بۆ هێرشێکی زەمینیی سنووردار. هەروەها، ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردووە کە توانای پیشەسازیی سەربازیی ئێرانی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە و هەڕەشەی درێژەدانی هێرشەکان دەکات.