کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پێکهاتنی دۆسیەی ئەمنی دژ بە خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی ئیسفەهان

پێکهاتنی دۆسیەی ئەمنی دژ بە خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی ئیسفەهان

 

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی سەنعەتی ئیسفەهان له‌ لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی زانکۆ و ناوه‌نده‌ ئەمنییه‌كانه‌وه‌ بانگهێشت كراون و دۆسیەی ئەمنیان بۆ ساز کراوە.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هۆكاری پێكهێنانی ئەم په‌روه‌ندانه‌، به‌شداری خوێندکاران له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ناو زانکۆ، هه‌روه‌ها بڵاوکردنەوەی ناڕه‌زایەتی له‌ تۆڕه‌ كۆمەڵایەتییه‌كان بووه‌. شایانی باسە كه‌ ئەم هەنگاوە له‌ كاتێكدا ئەنجام دراوە كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا گوشاره‌ ئەمنییه‌كان بۆ سه‌ر خوێندکاران و زانکۆكان بەرزبووه‌ته‌وه‌ و چاودێریی تۆڕه‌ كۆمەڵایەتییه‌كانی خوێندکاران توندتر كراوه‌ته‌وه‌.