کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

پێکهاتنی بەرە بۆ تێکشکاندنی دەوڵەتی ناتانیاهوو

نتانیاهو در آستانه سقوط2

رکابەرانی سیاسی ناتانیاهوو بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی بەرەیی و کۆتایی هێنان بە 12 ساڵ دەسەڵاتدارییەتی ئەو ڕێکەوتوون.

پاش راگەیاندنی “نەفتالی بنێت” بەرپرسی حیزبێکی توونداژۆی یەهوودی بۆ پێکهێنانی دەوڵەت لە گەڵ “یائیر لاپید” هەوڵەکانی ناتانیاهوو بۆ لە سەرکار مانەوە شکەستی هێنا. دەوڵەتی ئیسڕائیل لە قەیرانێکی سیاسی قووڵ دا گیری خواردووە هەموو هەوڵەکانی ناتانیاهووی سەرۆک وەزیران بۆ لە سەرکار مانەوە تووشی شكه‌ست بوون. دەوڵەتی تازە لە ئەگەری پێکهاتن، پاش 4 جار هەڵبژاردن لە ماوەی دوو ساڵی رابرددو دا، دێتە سەر کار و بۆ چوار ساڵی داهاتوو پلان دادەڕێژێ.