کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پێویستی هاوکاری و پەرەپێدانی یارمەتیە جەماوەریەکان بۆ بومەلەرزە لێدراوان

کاتژمێر ٢١ و ٤٨ خولەکی شەوی ٢١ ی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٦، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧،٢ دەهوم بە پێوانەی ڕیشتێر، کە بەهێز ترین بومەلەرزەی دنیایە لەمساڵدا، بەشێکی بەرین لە کوردستانی ئێران و عێڕاقی هەژاند. ناوەندی ئەم بومەلەرزەیە شارۆچکەی ئەزگلە لە ئوستانی کرماشان بوو، بەڵام شەپۆلەکەی بەشێکی بەرینی کوردستانی ئێران و عێراقی لەرزاندەوە. نزیک بە دوو ملیۆن کەس کەوتنە ژێر کاریگەری شەپۆلە وێرانگەرەکانی ئەم بومەلەرزەیەوە. ئەگەرچی رێژەی زیانەکانی ئەم بومەلەرزەیە هێشتا بە شێوەیەکی دەقیق روون نەکراوەتەوە، بەڵام باس لە بەسەدان کوژراو، بە هەزاران بریندار و وێرانیەکی زۆر دەکرێت. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکان بەرەورووی کەمبوونی دەرمان، سیرۆم، تەخت و ئیمکاناتی بیمارستانی، چادر، پەتو، وەسایلی گەرمکەرەوە و بێهداشتی و خۆراک بوونەتەوە. عەمەلیاتی لابردنی داروپەردوەی بینا روخاوەکان زۆر بە شێنەیی بەڕێوەدەچێت. زۆربەی ئاواییەکانی کرماشان ئاو، بەرق و گازیان نییە. زۆربەی ڕێژەی زیانەکان و زیاترین ژمارەی کوژراوەکان لە شارستانی سەرپێلی زەهاو ڕاگەیەندراوە. نیوەی بیناکانی ئەم شارە و نزیک بە هەموو بیناکانی ” تەرحی مەسکەنی مێهر” وێران بوون. داروپەردووی تەنیا نەخۆشخانەی ئەوشارە بەسەر نەخۆشەکاندا روخاوە و بۆ کەڵک لێوەرگرتن نابێت. مودیر عاملی تەعاونی سنورنشینانی کرماشان، دەڵێ:” یارمەتی گەیاندن بۆ سەدەمە دیتوان زۆر هێواشە و برسیەتی و سەرمای زۆر بارودۆخێکی جێی نیگەرانی زۆری خوڵقاندوە. چادر بە ئەندازەی کافی دابەش نەکراوە و زۆرێک لە بنەماڵەکان بەبێ سەرپەنا ماوەنەتەوە.” ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕاگەیەنەرە حکومەتیەکان دەڵێن، لە جەریانی ئەم بومەلەرزەیەدا٧٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵن.

لە وڵاتێکی وەک ئێران کە لەسەر هێڵی بومەلەرزیە و هەر چەند ساڵ جارێک دەبێتە قوربانگای بە هەزاران ئینسان. زۆربەی ماڵەکانی خەڵکی هەژار و کەم داهات روخەک و ناقایمن و توانایی خۆڕاگرییان لە بەرانبەر رووداوە سروشتیەکان و لەوانە بومەلەرزەدا نییە. بیناکانی ناسراو بە ” تەرحی مەسکەنی مێهر” کە بە ملیارد دۆلاریان تێدا هەزینە کراوە، پرۆژەکەی بە پارەی خودی خەڵک، بەڵام لە لایەن دەوڵەتەوە ئیجرا کراوە و قەرار بوو کە ئیمکان بە خەڵکی کەم داهات بدات تا ببنە خاوەنی سەرپەنایەکی ئەمرۆیی، هەروەک شیاوی پێش بینی بوو، لەم یەکەم رووداوە سروشتیەدا بەم شێوەیە بەسەر خەڵکدا روخان.

ئێران وڵاتێکە بومەلەرزەی زۆری تێدا روو ئەدات. شار و دێهاتەکانی لە بەرانبەر روودانی بومەلەرزە و باقی بەڵا سروشتیەکاندا گەلێک ئاسیب پەزیرن. بومەلەرزە بەڵایەکی وێرانگەری سروشتیە. بەڵام ئەم بەڵایەش لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی ڕژیمی ئیسلامیدا چەندین بەرابەر کارەساتبارتر لە هەموو جێگایەکی دیکە بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەدا دێت. ئاسەوارەکانی سەرچاوەگرتو لەم روداوە بە گشت وێناگەرییەکانیەوە تا ئاستێکی زۆر دەکرێ کەم بکرێتەوە. ئەو ماڵانەی کە زۆربەی خەڵک لەواندا ئەژین ناقایم و روخەکن و بە کەرەسەی بیناسازی نا ئیستاندارد و بە بێ کۆنترۆڵ و چاودێری جیدی دروستکراون. ساڵانێکە کە خەڵک لەدەست بیناکانی ناسراو بە تەرحی مەسکەنی مێر شاکین. هەموان دەزانن کە پارەی خەڵک هەڵلوشراوە و بە کەرەسەی هەرزان بایی و نا ئیستاندارد، و بە پەلە دروستکراون. ڕادەی وێرانی بیناکانی ئەم پرۆژەیە تەنانەت لەگەڵ ڕێژەی خەسارەتی بینا بساز بفروۆشەکانیشدا کە لە لایەن قازانج پەرستانەوە دروست دەکرێن، شیاوی بەراورد کردن نییە.

ئەو خەڵکە هەژارەی کە لەم جۆرە بینایانەدا دەژین، قوربانیانی بەردەوامی ئەم جۆرە بەڵا سروشتیانەن. لە وڵاتێکدا کە لەسەر دەریایەک لە سەروەتی سروشتی ڕۆنیشتوە، بۆچی دەبێ خەڵک لە دێهاتەکان و لە پەڕاوێزی شارەکان لە ماڵی قوڕینەدا بژین؟ بە سەرفکردنی بەشێک لەو بە ملیارد دۆلارەی کە ساڵانە سەرفی ماجەراجوییە نیزامیەکان لە دەرەوەی وڵات و سەرفی تەرحەکانی سەرکوتگەرانە لە نیوخۆی وڵاتدا دەکرێن، دەکرێت هەموو ساڵێک بەشێک لەم وڵاتەی وەها پێ ئاوەدان بکرێتەوە لە بەرانبەر بەڵا سروشتیەکاندا خۆڕاگر بن.

کاتێک کارەساتێک روو ئەدات دەزگای ئیداری نوقم لە گەندەڵی و بوروکراسیدا، ئەرکی ڕزگار کردنی زیان دیتوان دەگرێتە ئەستۆ. لە حاڵێکدا کە یارمەتی گەیاندن لە سەرەتا و یەکەم ساتەکانی رووداوەکەدا دەورێکی گرنگ و یەکلا کەرەوەی لە کەم کردنەوەی ڕێژەی زەرەروزیاندا هەیە، بە شێوەی ئاسایی ئەم کارە زۆر بە درەنگیەوە دەست پیدەکرێت. کاتێکیش عەمەلیات دەست پێدەکرا کاری ڕزگار کردنی خەڵکی گیرخواردو و زیان لێکەوتو بەهۆی تەرخانکرانی ئیمکاناتی کەم و ناکاراوە زۆر بە شێنەیی و بە درەنگەوە دەچێتە پێش. ئەگەر سوننەتە ئینسان دۆستانە بەهێزەکان لە نێو خەڵکدا کە لەم جۆرە کاتانەدا وەگەڕ دەکەوێ، و دەچن بە هانای یەکترەوە، نەبێت، ئاسەواری وێرانگەری کارەساتەکە دوو هێندە ئەبێت.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی جیدی و عەینی و بە ڕوانگەیەکی زانستیەوە لە بومەلەرزە ناروانن و ئاگاهانە و بە ئانقەست ئەم دیاردەیە وەک بەڵایەکی ئاسمانی پێشان ئەدەن. تا بە خوڕافە بلاو کردنەوە شان لەژێر باری بەرپرسیاریەتی ئیمن سازی بیناکان دەربکێشن.

لە وڵاتێکی وەک ئێراندا کە سەروەتەکانی لە لایەن ڕژیمێکی دژی خەڵکیەوە سەرفی سیاسەتە سەرکوتگەرانەکان دەکرێت، لە وڵاتێکی وەک ئێران کە هێزی کاری بەرهەمهێنەری دەیان ملیۆن ئینسانی کرێکار و زەحمەتکێش کە خوڵقێنەری سەرجەم ئەرزشەکانی کۆمەڵگەن، دەچێتە خزمەت کەڵکە کردنی سەروەتی تاقمێک سەرمایەدار و بەهێز کردنی دەوڵەتی پشتیوانیانەوە، ئەو ئیمکانە مادی و کردارییە بوونی هەیە کە ئەگەر بێت و لە حاکمیەتی ئەم ستەمکار و چەوسێنەرانە ڕزگاری بێت بە ڕێکخستن و ئیجرای بەرنامەی قایم و خۆڕاگر کردنی بینا مەسکونیەکان ڕێژەی تەلەفاتی بومەلەرزە لە سەرتاسەری وڵاتدا کەم بکاتەوە بۆ لانیکەمی مومکین.

ئەرکی ڕژیمەکانی ئێران و عێڕاقە کە سەرجەم زیانەکانی سەرچاوە گرتوو لەم بومەلەرزەیەوە لە هەر دوو بەشی کوردستان بۆ خەڵکی زەحمەتکێش و هەژاری ئەو ناوچانە قەرەبوو بکەنەوە. برینی سەدەمە دیتوان بە خێرایی دەرمان بکەن. یارمەتیە سەرەتاییەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاسەوارەکانی کارەساتەکە هەرچی خێراتر دابەش بکرێن. کاری بنیاتنانەوەی ماڵە وێران بووەکان بە زوویی دەست پێ بکات. ئەمە مافی سروشتی هەموو خەڵکی ئێران و عێڕاقە کە خاوەنی سەرپەنایەکی گونجاو و بە شێوەیەک ئەمن بن کە بتوانن شەوی بەبێ ترس و نیگەرانی تێدا رۆژ بکەنەوە.

ئێمە هاوخەمی خۆمان بۆ خەڵکی سەدەمە دیتو لە کوردستانی ئێران و عێڕاق دەردەبڕین و داوا لە هەموو خەڵکی ئێران و عێراق دەکەین بەدوور لە دخاڵەتی ڕژیمەکان و هێزەکانیان، ڕاستەوخۆ بچن بە هانای بومەلەرزە لێدراوانەوە و بە کەڵک وەرگرتن لە هەر ئیمکاناتێک کە لەبەر دەستیاندایە بۆ کەم کردنی ڕەنج و ئازارەکانی ئەو خەڵکە هەنگاو هەڵبگر

بابەتی پەیوەندیدار

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-