ئه‌رته‌شی توركییه هێزه‌كانی له سنووری كوردستانی سووریه جێگیر كردووه و ئارایشی جه‌نگییان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه به‌م زووانه هێرش ده‌كه‌نه ناوچه‌كانی ژێر كونترۆڵی هێزه‌كانی سووریه‌ی دێمۆكراتیك. له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار ئاماژه‌ی به‌م هێرشه كردووه. هاوكات هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكاش له‌و ناوچه‌یه پاشه‌كشه‌یان كردووه تا ڕێگا بۆ هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه بكرێته‌وه.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ كه ئامانجی له‌م هێرشه پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئارامه له نێوان سووریه و توركییه دا، تا به قسه‌ی خۆی، ئه‌منیه‌تی توركییه بپارێزێت! ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی توركییه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، هۆكاری سه‌ره‌كیی شه‌ڕنانه‌وه و نائه‌منی بووه له‌م ناوچه‌یه و له هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی سووریه. هه‌زاران كه‌س له خۆبه‌خشانی داعشی له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهانه‌وه له ڕێگه‌ی توركییه‌وه و ئیمكاناتێك كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆی دابین ده‌كردن، واردی سووریه بوون و ده‌هاتنه ناو ڕێزه‌كانی داعش. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌وتی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش له لایه‌ن توركییه‌وه ده‌فرۆشرا. هه‌روه‌ها چه‌ند گرووپێكی ئیسلامی و توند ئاژۆی دیكه، ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن توركییه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرا و هه‌روا لێیان ده‌كرێ. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، هه‌تا ئێستا له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاواوه چكۆله‌ترین مه‌ترسی هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ی كه ئه‌ردۆغان ئیدعای ده‌كات، ڕووبه‌ڕووی توركییه نه‌بووه‌ته‌وه. كه‌وابوو هۆكاری هه‌ڕه‌شه نیزامییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه، كه به هێرش بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و داگیر كردنی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌ستیپێكرد و ئێستاش ئه‌و مه‌ترسیه له‌سه‌ر كانتۆنه‌كانی دیكه‌یه، ده‌بێ له شوێنێكی دیكه لێی بگه‌ڕێین. له ڕاستیدا دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و سیاسه‌ته داگیركارانهیهی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌كرێ له‌به‌ر چاو بگیرێت:
یه‌كه‌م، بێ ئاكام مانه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا.
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان یه‌ك له دوای یه‌ك له سووریه شكستیان هێنا. ئاواتی نه‌زانانه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ڕێبه‌ری جیهانی ئیسلام و زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیمپراتووری عوسمانی له ناوچه‌كه‌دا، وه‌ك بڵقێك ته‌قیه‌وه. پشتیوانی له ڕه‌وته ئیسلامیه‌كانی وه‌ك داعش و ئه‌لنۆسره و ئه‌حرای شام و …، شكستی ئه‌و گرووپانه و ڕسوایی جیهانی ئه‌ردۆغان و ڕژیمه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا. كه‌ڵك وه‌رگرتنی له كارتی په‌نابه‌رانیش نه‌یتوانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی توركییه وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، بگۆڕێت. قه‌یرانی ئابووری توركییه توندتر و قووڵتر بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌دار و ئه‌نجۆمه‌نی شاره‌كان ده‌ركه‌وت كه بیروڕای گشتییش ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر له ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه. ده‌ست تێوه‌ردانی نیزامی و هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ له دژی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا، له زومره‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه بۆ داپۆشینی ناكامی و وه‌دواخستنی سه‌رئه‌نجامه حهتمیهكانی دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان و حیزبه‌كه‌ی، كه‌وتووه‌ته گه‌ڕ.
دووهه‌م، ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌به‌ری و ئیداره‌ی دیمۆكراتیكی ئه‌م ناوچه‌یه له سووریه به هیمه‌تی ژنان و پیاوانێك كه بڕیاریان دابوو به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا زاڵ بن، بۆ ده‌وڵه‌تی توركییه ته‌حه‌مول ناكرێت. ئه‌وان به‌و په‌ڕی بوێری و گیانبازیهوه، هێزێكی وه‌ك داعشیان شكست دا و ناوچه ئازادكراوه‌كانیان له چاو باقی ناوچه وێران و نیوه وێرانه‌كانی دیكه‌ی سووریه، كرد به ناوه‌ندێكی ئارام بۆ خه‌ڵك. ئه‌م ئه‌زموونه و ناوبانگه جیهانیه‌كه‌ی كه سه‌رچاوه‌گرتوو له عه‌زمی ژنان و پیاوانی كوردستانی سووریه بوو، به‌رده‌وام چه‌قڵی چاوی ئه‌ردۆغان بووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا پشتی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا خاڵی ده‌كات و ڕێگه بۆ هاتنی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ ناوچه‌كانی ژێر كونترۆڵی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌كاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و له‌ناكاو نییه. ئێمه به‌رده‌وام وتوومانه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌رێك كه بۆ ئازادی و زاڵ بوون به‌سه‌ر چاره‌نووسیاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، نه له كوردستانی سووریه و نه له هیچ شوێنێكی دونیا یه‌كسان نییه. ئه‌گه‌ر ڕێگای هێزێك وه‌ك ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا به هه‌ر هۆكارێك بۆ ئه‌و ناوچه‌یه كراوه‌ته‌وه و خواستێكی هاوبه‌ش ئه‌م دوو هێزه‌ی به شێوه‌ی كاتی خستووه‌ته یه‌ك به‌ره‌وه، پێویسته جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ عاقیبه‌تی داهاتووی وه‌ها یه‌كگرتووییه‌ك ئاشنا و ئاماده بكرێت. ئاشنا كردن به‌و مانایه‌یه كه خه‌ڵك به‌رده‌وام بزانن كه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانیان، ته‌نیا ده‌توانن به هێزی خۆیان و پشتیوانه ئازادیخوازه‌كان و خه‌ڵكی هاوچاره‌نووسیان له ناوچه‌كه و جیهان، پشت ببه‌ستن. و ئامادهبوویش به مانای خوڵقاندنی باروودۆخێكه كه خه‌ڵك هۆگری ده‌سكه‌وته‌كانیان بن و بۆ پاراستنی به هه‌موو هێزیانه‌وه بێنه مه‌یدان. كه‌وابوو، له پاڵ مه‌ترسی وه‌ك ده‌ست تێكه‌ڵیی ده‌وڵه‌تانی توركیه و ئه‌مریكا له دژی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا، یه‌كێكی دیكه له مه‌ترسیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان، بێ ئاكام مانه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یه له شكڵ دان به پێكهاته‌یه‌كی سیاسی و ئیداری كه بتوانێت به‌شداربوونی خه‌ڵك له ئیداره و دیاری كردنی چاره‌نووسی سیاسی خۆیان ده‌سته‌به‌ر كات. ڕه‌چاو كردنی مێتۆدی نادێمۆكراتیك له‌سه‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادی سیاسی، گه‌نده‌ڵی ماڵی و ئیداری، هه‌وڵ نه‌دان بۆ باشتر كردنی باروودۆخی ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك و له یه‌ك كه‌لامدا بێگانه بوونی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات، له زۆمره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه. له ڕاستیدا بێگانه بوونی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هێزی ده‌سه‌ڵاتدار، خۆڕاگریان له به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی ده‌ره‌كی لێده‌ستێنێته‌وه.
له باروودۆخێكدا كه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و توركییه و هاوپه‌یمانانی، ده‌سكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی سووریه‌ی خستووه‌ته ژێر مه‌ترسیه‌وه، له باروودۆخێكدا كه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و له‌وانه كۆماری ئیسلامی و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، به شێوه‌ی هاوئاهه‌نگ و به‌كرده‌وه به نیازن نوێنه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت له به‌شدار بوونیان له داڕشتنی یاسای بنه‌ڕه‌تی داهاتووی سووریه له كۆنفڕانسی ژنۆ بێبه‌ری كه‌ن، له باروودۆخێكدا كه ده‌وڵه‌تی توركیه به بیانووی پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام به خه‌ڵكی ناوچه‌كه چنگ و ددانه‌كانی خۆی نیشان ده‌دات و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات، پێویسته بزووتنه‌وه‌ی پشتیوانی ناوچه‌یی و جیهانی له بزووتنه‌وه‌ی عادڵانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی سووریه، به‌هه‌موو تواناوه درێژه‌ی بێت و به‌هێز بكرێت.