کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پێویستیی هه‌وڵی هاوئاهه‌نگ بۆ ڕزگار كردنی لاوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی كوردستان

adcfc 2

لهماوهی دوو حهفتهی ڕابردوودا، شهپۆلێك لهدهستبهسهر كردنی هاووڵاتییان، لاوان و چالاكانی مهدهنی لهشارهكانی كوردستان، لهلایهن ئیدارهی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانهوهوهڕێكهوتووه‌. ئهم دهستبهسهر كردنانهكهلهڕۆژی ٢٠ی مانگی بهفرانبارهوهدهستی پێكردووه، ههروا درێژهی ههیه‌. ژمارهی دهستبهسهركراوان بهردهوام ڕوو لهزیاد بوونهو ڕاپۆرتهكان باس لهوهدهكهن كهتا كۆتایی ڕۆژی دوینێ، ژمارهیان گهیشتووهته١٠٠ كهس. دهستبهسهركراوان لهزیندانهكانی ئیدارهی ئیتلاعات و سپای پاسداران لهشارهكانی مهریوان، سنهو ورمێ بهدیل گیراون. دهستبهسهركردنهكان تێكهڵ بهتوندوتیژی و بێ ڕێزییهوهئهنجام دراون و كهرهستهی شهخسیی كهسهكان لهوانهلهپتاپ و مۆبایل و هیتر بهتاڵان بردراون. بهرپرسانی ڕژیم ههتا ئێستا باسیان لههۆكاری دهستبهسهر كردن و شوێنی ڕاگرتنی كهسانی دهستبهسهركراو، نهكردووه‌. بنهماڵهكان لهچارهنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئازێزانیان ئاگادار نین. دهستبهسهركراوان، دانیشتووی شارهكانی مههاباد، بۆكان، مهریوان، سنه، ڕهبهت، سهردهشت، سهوڵاوا، پیرانشار و نهغهدهبوون. ناوی هێندێك لهو دهستبهسهركراوانهبریتین له‌:

دهریا تاڵهبانی، شهپۆل خزری، سۆران حسێنزاده، سالا رههوی، ئهفشین مام ئهحمهدی، سیروان نووری، ئیمان عهبدی، فهرزاد سامانی، سۆران محهممهدی، ئهمیر بایزیدئازهر، ئهسرین محهممهدی، زانیار مۆعتهمێدی، كاروان مینوویی، دانا سهمهدی، سیروان كهریمزاده، جهبار پیرووزی، سۆههیب بادروج، عادڵ پهروازه، فهرامهرز، عهبدوڵڵا حاجی ئهحمهدی، پهیمان حاجی ئهحمهدی، گهلاوێژ عهبدوڵڵاهی، ڕهحمان دهریازی ئیبڕاهیمی، سیامهك ئهدوایی، ئهكرهم ئهدوایی، عهزیمهناسری، حسێن گهردشی، محهممهد حاجی ڕهسووڵپوور، قادر ڕهسووڵپوور، كهریم خهلیفانی، حسامهدین خزری، ڕهسووڵ لاوازه، ئۆمید سهلیمی، ڕهحیم سهلیمی، ئاسۆ محهممهدی، بههمهن یوسفزاده، فهرهیدوون مووساپوور، فهرهاد مووساپوور، ئارام یووسفی، تالب ڕهیحانی و ڕهشید ڕهیحانی.

ئهم ههواڵانهی ڕژیم هاوكاتهلهگهڵ توند كردنهوهی گوشار لهزیندانهكان بۆسهر چالاكانی سیاسی و مهدهنی، دهركردنی حوكمی درێژماوهبۆ دهستبهسهركراوانی سیاسی لهبێدادگاكانی ڕژیم. ههروهها لهماوهی مانگی بهفرانباری ڕابردوودا، ٣٣ كهس لهبهندكراوانی سیاسی و مهحكوومكراوانی دادگا ئاساییهكان، ئێعدام كراون. ئهم ئامارانهلهحاڵێكدا بڵاو دهبێتهوهكهژمارهیهكی زۆر لهبهندكراوان، لهزیندانهدووركهوتوو و نهناسراوهكاندا بهشێوهی شاراوهئێعدام دهكرێن و كهسیش لێیان ئاگادار نییه‌.

سهبارهت بهشهپۆلی دهسبهسهر كردنهكانی كوردستان، ڕژیم و چاپهمهنی و سایتهكانی سهر بهو، بێدهنگییان گرتووهتهبهر و لهدانی ههرجۆرهزانییاریهك خۆدهبوێرن. بهڵام لهڕاستیدا، هۆكاری ئهم دهستبهسهركردنانهلهكوردستان، بهدهر لهههر سێناریۆیهك كهڕژیم خهریكی ههڵبهستنێتی، ههوڵێكی پێشگرانهیهلهبهرامبهر مهترسیی وهڕێكهوتنی شهپۆلی ئێعتڕاز و ناڕهازایهتیی خهڵك، واتهمهترسییهك بۆ ڕژیم كهبهڕێوهیه‌. كۆماری ئیسلامی باش دهزانێ كهكوردستان بههۆكاری جۆراوجۆر، یهكێك لهناوهندهكانی ههڵچوونی ڕهق و نهفرهتی جهماوهری ناڕازی دهبێت و ئهم ڕق و نهفرهته،ڕێكدهخرێت. ههربۆیه،بهخهیاڵی خۆی بهتهمایه،دهستی وهپێش بخات. ڕژیم دهڕواتهسۆراغی لاوانی پڕگروتین، چالاكانی مهدهنی و كهسایهتییهناسراوهكانی بزووتنهوهكۆمهڵایهتییهكان و تهنانهت هاووڵاتییانی ئاسایی و بهبیانووی بێبنهما، دهستبهسهریان دهكات. تا لهم ڕێگهوهكهش و ههوای ترس و بێدهنگی بهسهر كۆمهڵگادا زاڵ بكات. كۆماری ئیسلامی پڕۆژهیهكی شكستخواردوویه‌. ئهم ڕژیمهبهخاتری جهنایاتی ٤٢ ساڵهی، بههۆی بهرهو دواوهبردنی كۆمهڵگای ئێران و بههۆی توند كردنهوهی كارهساتهكانی كۆمهڵگای سهرمایهداری، بێكاری، ههژاری، ئێعتیاد و دهیان ئازاری كۆمهڵایهتیی دیكه، كهوتووهتهبهر نهفرهتی سووتێنهری جهماوهری خهڵك. وهها ڕژیمێك، بهو ڕادهیهلهقهیرانی ئابووری و سیاسی، بهزهبری سهركوت و كوشتار نهبێ، ئیمكانی مانهوهی نییه‌.

خهباتی كۆمهڵایهتی و مهدهنی لهكوردستان، لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا، سهرهڕای ههڕهشهو ڕهشبگیرییهكان، ڕهوتێكی ڕوو لهگهشهی بووهو ههر ئهم ڕاستییهش، ڕژیمی، ههر لهئێستاوهنیگهران كردووه‌. كۆماری ئیسلامی كهلهسێبهری خۆشی دهترسێ، خۆی باش دهزانێ كهلهچ ئهنگهمهیهك لهقهیرانی سیاسی، ئابووری، و كۆمهڵایهتی و گوشاری دهرهكیدا، گرفتار بووه‌. ئهم ڕژیمهلهتووڕهیی پنگخواردووی خهڵك ئاگادارهو دهزانێ كهچلۆن كاردی گهیاندووهتهسهر ئێسقانی خهڵك. لهگهڵ دامركانی قهیرانی كۆرۆنا، ڕژیم چاوهڕوانی ههڵچوونی ئهم تووڕهییهدهكات، ههربۆیهلهڕێگهی توندكردنهوهی كهش و ههوای ئهمنییهتیهوهههوڵ دهدات، ئهم ڕووداوهوهدوا بخات. بهڵام ئهم ههوڵانهئیتر بێ فایدهن. ئهمڕۆ لهپهنا مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاری بۆ خواستی ڕۆژانه، لهسهرتاسهری ئێران، ههڵسووڕاوانی كرێكاری، خوێندكاران و ژنانی خهباتكار، ڕووناكبیران و هونهرمهندانی پێشڕهو، پارێزهرانی دادگوستهری و چالاكانی ژینگهپارێز، بوێرانهو بهئاشكرا، لهبهرامبهر ئهم ڕژیمهدڕندهیهدا، سینگی خۆیان دهكهنهقهڵغان و ئازاری دهستبهسهری، زیندان و ئهشكهنجهبهگیان دهكڕن، بهڵام لهپێ ناكهون. كۆماری ئیسلامی بهبێهۆ ههوڵ دهدات بهم ههوڵانهی، كۆمهڵگای وهخهبهرهاتووی ئێران خامۆش بكات.

بهڵام ئهوهیكهلهم دهورهیهدا گرینگه، ئهوهیهكهبهشێوهی دیاریكراو، پێویستهبهر لهپهرهگرتنی ئهم شهپۆلهبگیرێت و هاوكات یارمهتیدهری لاوانی بهندكراو لهزیندانهكانی كۆماری ئیسلامی بین. نابێ ڕێگهبدرێ، ئهو مرۆڤانهی كهبهخاتری چالاكیی مهدهنی، بهخاتری دیفاع لهبیروباوهڕهكانیان، بهخاتری ناڕهزایهتی دژبهنایهكسانی و ههڵاواردن، یان تهنانهت بهبێهۆ و تهنیا بهخاتری چاوترسێن كردنی كهسانی دیكه، كهوتوونهتهزیندان، ههست بهتهنیایی بكهن. دهنگی ناڕهزایهتیی خهڵك لهدهرهوهی زیندانهكان، توانای موقاومهت و ئیرادهی بهندكراوانی سیاسی لهپشت میلهكانی زیندان، سهد هێندهدهكات. پێویستهخواستی ئازادیی دهستبهجێی ههموو دهستبهسهركراوانی ڕۆژانی ڕابردوو و ئازادیی گشت بهندكراوانی سیاسی، ببێتهخواستێكی جهماوهری. لهم ڕۆژانهدا، بهتایبهت، پێویستهبنهماڵهی دهستبهسهر كراوان بهتهنیا نههێڵینهوه‌. لهناڕهزایهتییهكانیان بهنیسبهت دهسبهسهر كردن و لهههوڵهكانیاندا بۆ وهدهستهێنانی زانیاری لهچارهنووسی ئازیزانیان، شهریك بین. لهدهرهوهی وڵاتیش پێویستهبهئهنجام دانی ئهو چالاكییانهی كهلهباروودۆخی كۆرۆنادا دهگونجێ، كۆماری ئیسلامی بۆ ئازادكردنی دهستبهجێی دهستبهسهركراوان، بخهینهژێر گوشارهوه‌. ڕهوتهسیاسیهپێشكهوتووخوازهكان، یهكیهتییهكرێكارییهكان، كهسایهتییهخۆشناوهنێونهتهوهییهكان، چالاكانی مافی مرۆڤ، دهتوانن لهڕێگهی كهمپهینێكی ڕێكخراوهوه، لهدهروهی وڵات، هاوڕێمان بن.