قۆناغی نوێی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی جۆزه‌ردان، به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٥ی ژۆئه‌ن، ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ڕۆژان و مانگه‌كانی ڕابردوودا، كرێكاران به ده‌یان جار خوازیاری وه‌دی هاتنی خواسته‌كانی خۆیان بوون و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌تدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ڕێكخستبوو، به‌ڵام له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه، كرێكارانی دامه‌زراوی هه‌موو به‌شه‌كانی شیركه‌ت، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. له‌ئێستاشدا هه‌ر وه‌ك ده‌وره‌كانی پێشوو، كرێكارانی هه‌فت ته‌په لیستێكیان له داخوازیه‌كانیان هێناوه‌ته گۆڕێ. ئه‌وان له ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، دووباره نه‌كرانه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی و ده‌رمانی و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ناڕازین و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسی، گه‌ڕانه‌وه سه‌ركاری ئیسماعیل به‌خشی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، ئیمان خزری و سالار بیژه‌نی، جێبه‌جێ كردنی خواستی خانه‌نشینان و شۆفیری ماشێنه كرێییهكانی شیركه‌ت و هه‌روه‌ها خوازیاری به‌ستنی قه‌راردادی كارین له‌گه‌ڵ كرێكارانی نهیبڕ و دایمی كردنی قه‌رارداده‌كانی ئه‌م به‌شه له كرێكارانن. به چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ڕیزی داخوازیه‌كانی ئه‌م كرێكارانه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه بۆچی ٥ هه‌زار كه‌س له هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و له‌و مانگرتنه‌دا به‌شداریان كردووه. هۆكاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه و مانگرتنی ئه‌م كرێكارانه له باروودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌رگباری كۆرۆنا و مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌سه‌ر ته‌ندرووستیان و بێكهفایهتیی ڕژیم له كۆنتڕۆڵ كردنه‌كه‌یدا، هه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌یه كه به ده‌یان جار كرێكاران هاواریان كردووه: “كرێكاری هه‌فت ته‌په‌ین، برسین برسین“. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ئه‌م برسیه‌تیه له جه‌رگه‌ی داڕمانی ئابووری و پاڵ پێوه‌نانی ده‌یان ملیۆن كه‌س به‌ره‌و هه‌ژاریی تۆخ، دیمه‌نێكی ئاشكراتری به‌خۆی گرتووه. ئه‌مجاره‌یان ئه‌م برسیه‌تیه له جه‌ره‌یانی وه‌ده‌ركه‌وتنی دزیی میلیاردیی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و له باروودۆخێكدا داده‌سه‌پێندرێ كه له ماوه‌ی ٩ دانیشتنی دادگای پێڕاگه‌یشتن به تاوانه‌كانی خاوه‌نكاری دزی هه‌فت ته‌په، هیچ جۆره ئاماژه‌یه‌ك به خواستی كرێكاران له لایه‌ن دادگاوه نه‌كراوه و گۆیا ئه‌وه كرێكارانی هه‌فت ته‌په نه‌بوون كه له مه‌یدانی كایه‌ی خاوه‌نكاری خسووسی و ده‌وڵه‌تیدا و له مه‌یدانی به‌تاڵانبردنی داراییه‌كانی هه‌فت ته‌په‌دا، بوون به قوربانی.
كرێكاران ناتوانن له‌بیری كه‌ن كه چلۆن نوێنه‌رانی بوێری ئه‌وان و داكۆكیكارانییان، به‌هۆی هێنانه‌گۆڕی داخوازیی كرێكاران و له‌قاودانی دزیهكان، خسته زیندانه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌یان دان و له ئێستاشدا به چاوی ناباوه‌ڕی خۆیانه‌وه ده‌بینین كه ئه‌سه‌دبه‌یگی، واته هه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره دز و گه‌نده‌ڵه، به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد ده‌كرێت. ئه‌م كرێكارانه به‌درووستی به‌وه ده‌گه‌ن كه چ په‌یوه‌ندیه‌كی نزیك له نێوان سه‌رمایه‌داران و ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری دایه. كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌بیریان نه‌چووه‌ته‌وه كه له جه‌ره‌یانی مانگرتنی شكۆداری ساڵی ڕابردووی خۆیان دا، چلۆن سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، هه‌موو فڕ و فێڵێكیان بۆ سه‌ركوت كردنییان به‌كار هێنا. كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌بیریان نه‌چووه‌ته‌وه كه چلۆن كرێكارانی فوولادی ئه‌هواز، هێپكۆ، ئه‌راك، سه‌ندیكای واحید، ڕێكخراوی خانه‌نشینان و خوێندكاران له جه‌ره‌یانی ڕهشبگیریهكانی ڕژیمدا، شان به شانیان ڕاوه‌ستاون. ڕێك هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ئه‌زموونانه‌وه‌یه كه سه‌ندیكای هه‌فت ته‌په له ٣٠ی جۆزه‌ردان، واته له پێنجومین ڕۆژی مانگرتندا، به بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگهێشتێك، هه‌م ئاماژه به تاكتیكه‌كانی ڕژیم ده‌كات و هه‌م خوازیاری پشتیوانی كردن له هاوچینه‌كانی خۆیه‌تی. سه‌ندیكای هه‌فت ته‌په بهدرووست له‌و بانگهێشته‌دا ڕایگه‌یاندووه كه “هه‌روه‌ك ڕابردوو، هه‌موو ڕێگایه‌ك بۆ تێكشكاندنی مافخوازیی كرێكاران به‌تاقی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حزووری نییه تا وڵامی داخوازیی كرێكاران بداته‌وه، به‌رپرسان خۆیان له نه‌دیتن و نه‌بیستن داوه، له هێندێك له ههواڵنێریه ڕه‌سمیه‌كاندا، بۆ ناهۆمێد كردن و بڵاوه‌پێكردنی كرێكاران، هه‌واڵی ساخته له‌وانه داخرانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بڵاو ده‌كه‌نه‌وه”. ئه‌م سه‌ندیكایه له درێژه‌ی بانگهێشتهكهیدا ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه “ده‌نگی هه‌فت ته‌په و داخوازیه‌كانی به‌رزتر له ده‌نگی كرێكارانیهتی، ئه‌وه ده‌نگی هاوچارهنووسان، هه‌ژاران، زه‌حمه‌تكێشان و ستهملێكراوانی ئه‌م وڵاته‌یه كه نانیان له‌سه‌ر سفره‌كانیان نه‌هێشتووه و ده‌ستڕه‌نجی كاره‌كه‌یان پێنه‌داون و سه‌رمایه‌كانیان به‌تاڵان بردوون. ئه‌گه‌ر پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوچینهكان و هاوكات، هاوئاراسته‌یی به‌رینی میدیاكانی ئه‌وانی له‌پشت نه‌بێت، هیچ كام له مافخوازانی چینی ئێمه، به‌ته‌نیایی ناتوانن هیچ نهبهردێك به‌سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نن. كێ ده‌توانێ فه‌رامۆشی كات كه ساڵی ڕابردووش، ڕێك له پێنجومین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په دا، ئه‌م سه‌ندیكایه په‌یامێكی به‌و ناوه‌رۆكه‌وه بڵاو كرده‌وه.
له ڕاستیدا، كرێكارانی هه‌فت ته‌په، به‌هۆی خه‌باتی بوێرانه و هێنانه گۆڕی داخوازیی ڕادیكاڵ، بوون به یه‌كێك له پێشڕه‌وترین به‌شه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران. ئه‌وان له جه‌ره‌یانی مانگرتنی ٢٨ ڕۆژه‌ی ساڵی ڕابردووی خۆیاندا، به به‌شداریی بنه‌ماڵه‌كانیان، هه‌موو تاكه‌كانی ئه‌م چینهیان، به‌شێوه‌ی شكۆدار هێنایه سه‌ر شه‌قام. كاتێك كه له جه‌رگه‌ی هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌كانی خاوه‌نكار و ئۆرگانه‌كانی سه‌ركوتدا، درووشمی “كار، نان، ئازادی، ئیداره‌ی شۆرایی“یان به‌رز كرده‌وه، ڕه‌نگبێ ئه‌وكات بیر كردنه‌وه له‌وه‌یكه هه‌ر ئه‌م درووشمه ده‌بێته ئاڵقه‌ی په‌یوه‌ند دانی هه‌موو بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، دژوار بووایه. ئه‌گه‌رچی ئه‌وان هه‌زینه‌ی قورسیان به‌خاتری مانگرتنه شكۆدارهكانیان دا، به‌ڵام ئه‌وه‌یكه له‌و مانگرتنانه‌دا فێری بوون، بوو به خه‌زێنه‌یه‌كی به‌نرخ بۆ خۆیان و هاوچینه‌كانیان. نابێ له كرێكارانی هه‌فت ته‌په شاراوه بێت كه له‌م قۆناغه‌دا، هه‌م ده‌وڵه‌ت، هه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌ست نیشان كرا‌و و هه‌م ئۆرگانه سه‌ركوتگه‌ره‌كان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ئه‌م مانگرتنه‌ی كرێكاران تێكبشكێنن. بێگومان، لێره‌شدا دیسان گرینگ‌ترین ڕه‌مزی پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، خۆڕاگری و پاراستنی یه‌كگرتوویی ده‌بێت.
له ئێستادا، بۆ جارێكی دیكه، چاره‌نووسی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، به خۆڕاگری و ئیراده و هاوكات، وشیاری ئه‌وانه‌وه گرێ دراوه. له باروودۆخێكدا كه هه‌م مه‌ترسیی سه‌ركوت و هه‌م مه‌ترسیی به‌لاڕێدا بردنی خه‌باتی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌ئارادایه، بۆ جارێكی دیكه، پێویسته ئه‌و ڕیزه یه‌كگرتوویه‌ی كه كرێكارانی هێپكۆ، ئازهراب و واگۆنسازیی پارس له دیفاع له كرێكارانی هه‌فت ته‌په له جه‌ره‌یانی مانگرتنی ساڵی ڕابردوودا پێكیان هێنا، ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر به‌و ڕیزه یه‌كگرتووه‌وه، یارمه‌تیده‌ری هاوچینه‌كانیان له هه‌فت ته‌په بن. نابێ بۆ ساتێكیش له‌بیرمان چێته‌وه كه سه‌ركه‌وتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، سه‌ركه‌وتنی هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئێرانه.