کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پێویسته‌ هێرشی شۆرای باڵای كار بۆسه‌ر لانیكه‌می حه‌قده‌ست تێكبشكێت!

sfcg

لهحاڵێكدا كهپتر لهحهفتهیهكی بۆ كۆتایی ساڵ نهمابوو، سهرهنجام شهوی شهممه٢٣ی مانگی ڕهشهممهشۆرای باڵای كاری ڕژیم، ئاستی لانیكهمی حهقدهستهكانی بۆ ساڵی ١٤٠٠، دوو ملیۆن و ٦٥٥ ههزار تمهن ڕاگهیاند. ههموو ئامار و داتا و ڕاپۆرتهڕهسمییهكان لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا نیشانی داوهكهئهوهیكهشۆرای باڵای كاری ڕژیم لهژێرناوی لانیكهمی حهقدهست و لهجهرهیانی چهنهلێدانی سێ لایهنهی نێوان، دهوڵهت، خاوهنكار و بهناو نوێنهرانی كرێكاری پهسندی دهكات، چهندین بهرابهر لهژێر هێڵی ههژاریدا بووهو شۆرای باڵای كار بێشهرمانهههموو ساڵێ ئهم حهقدهستهچهند قات ژێر هێڵی ههژارییه، بهسهر كرێكاراندا دهسهپێنێت.

لێرهدا ئیتر بهلهبهرچاوگرتنی ئهرتهشی مهزنی بێكاران، شۆرای باڵای كار تهنانهت نیگهرانیی ئهوهش نییهكهئهم لانیكهمی حهقدهستهتهنانهت بهشی بهرههمهێنانهوهی هێزی كاریش نهكات. لێرهدا ئیتر ئاستی حهقدهستهكان ئهوهندهلهخوارێیهكهكرێكار ناتوانێ ههزینهی بژێو یان بهواتایهكیتر لانیكهمی ئیمكاناتی ژیانی پێ دابین بكات. ئهرتهشی بهرینی بێكاران دهبێتههۆی ئهوهیكهملیۆنان كرێكار لهڕووی ناچارییهوهبهقیمهتێكی یهكجار كهمتر لهلانیكهمی حهقدهستهكان بێگاری قهبووڵ بكهن. ههڵبهت دهشزانین كهههر ئهم حهقدهستهش بهبیانووی جۆراوجۆرهوهچهندین مانگ وهدوادهخرێت و كرێكار ناچار دهبێتبۆ وهرگرتنی دهست بداتهناڕهزایهتی و تازهئهگهر پێداگر بێت ئهوكات خاوهنكار بهناچار حهقدهستهكهی نمهنمهپێبدات. هێندێك جار تهنانهت شایهدی ئهوهش بووین كهخاوهنكار بهداخستنی كارخانهیان كارگاكهی، خۆی لهدانی حهقدهستهدواخراوهكان دزیوهتهوه‌.

شۆرای باڵای كار حهفتهی ڕابردوودا باسی لهههزینهی سهبهدی بژێوی ٦ ملیۆن و ٨٠٠ و ٩٥ ههزار تمهنی كرد كهنزیك به٦٠ لهسهد زیاتر لهلانیكهمی حهقدهست پهسند كراوه‌. ههڵبهت دهزانین كهبهپێی لێكۆڵینهوهڕهسمییهكان هێڵی ههژاری لهتاران  و زۆربهی شارهگهورهكان گهیشتووهته١٠ ملیۆن تمهن و ههروهها ئاگادارین كهڕێكخراوه سهربهخۆ كرێكارییهكان، خانهنشینكراوان و موعهلیمان لهڕاگهیاندن و بهیانییهكانیاندا خوازیاری ئهوهبوون كهلانیكهمی حهقدهستی كرێكاران بۆ ساڵی نوێ نابێ كهمتر له١٢ ملیۆن تمهن بێت.

ئهمساڵیش ههروهك ساڵانی پێشوو، لهچهندین مانگ و حهفته پێشترهوهچهنهلێدان و كێشمهكێش لهنێوان ئهندامانی ئهوهیكهپێی دهوترێ شۆرای باڵای كار، دهستیپێكرد. به‌ ڕواڵهت لهو شۆڕایهدا دهستی درێژی دهوڵهت و خاوهنكاره‌ خسووسیهكان كه ناوی بێناوهرۆكی نوێنهری كرێكارانیان لهسهر خۆیان داناوه، لهگهڵ لایهنی بهرامبهر دهست دهكهن به‌ چهنهلێدانبهكرێگیراوانی وهك مهحجووب، بهرپرسانی خانهی كاریگهر و باقی ڕێكخراوهكانی سهربه‌ دهوڵهت له‌ ئۆستانه‌ جۆراوجۆرهكان و سهرهنجام سهرۆكی كۆمیتهی حهقدهستی شۆڕای باڵای كار، ئاستی داخوازییهكانی خۆیان كه‌ شۆڕای باڵای كار قهراره‌ بڕیاری لهسهر بدات، ڕادهگهیهنن، تا بهمجۆره بۆ ماوهیهك كرێكارانیش چاوهڕوانی بهڵێنییهكانی خۆیان بكهنههڵبهت دهزانین كه‌ ئاستی ئهو داخوازیانهی كه‌ ئهوان باسی لێدهكهن یهكجار كهمتره‌ له ئاستی‌ موتالبات و لانیكهمی ههزینهی بژێوی كرێكاران و بنهماڵهكانیاندیسانیش ههر وهك ساڵانی پێشوو، ئامارێكی ساخته‌ له‌ لایهن خاوهنكاران و ناوهندهكانی سهربهدهوڵهت لهوانه‌ بانكی مهركهزی یان ناوندی ئاماری ئێران بڵاودهبێتهوه‌ تا ههر ئهو ئاماره‌ دڵخواز و ساختهیهی ئهوان ببێته‌ بنهمای چهنهلێدان له‌ نێوان شهریكهكۆمهڵایهتیهكانی ناو شۆرای باڵای كار. ئهمساڵ تهنانهت بهر لهوهیكهدانیشتنی ڕهسمی شۆرای باڵای كار پێكبێت، مهعلووم بوو كهجێگری یاسایی سهرۆك كۆمار بهخشنامهیهكی لهڕێكهوتی ١١ی ڕێبهنداندا بۆ سازمانی تهئمینی ئیجتماعی نابردووه‌. ناوهرۆكیی سهرهكیی ئهم بهخشنامهیه‌ “حهقدهستی تهوافۆقیبوو. ئهمهش بێگومان هیچ شتێك نهبوو بێجگهلهههوڵێكی تازهبۆ ژێرپێ خستنی زیاتری یاسا و ئاواڵههێشتنهوهی دهستی خاوهنكاران بۆ هێرش كردنهسهر حهقدهستی كرێكاران. ئهگهر دهوڵهتی ڕووحانی نهیتوانی لهڕێگهی گهڵاڵهی نیوهچڵی ئیسلاحی كاری ڕژیم ئهم سیاسهتهبهرهوپێش بهرێ و ئهگهر خاوهنكاران لهداسهپاندنیحهقدهستی ناوچهییدا لهگهڵ موقاومهتی كرێكاران بهرهوڕوو بوونهوهو شكستیان خوارد، لهئێستادا ئهم بهخشنامهیهههموو جۆر باروودۆخ و ئاسانكارییهك بۆ سهرمایهداران لهپێناو بردنهسهرهوهی قازانجی پێوهندیدار بهحهقدهست و سهنهواتی ساڵانه، دابین دهكات.

لهباروودۆخێكدا كهبهپێی ڕاپۆرتهكان، پتر له٩٠ لهسهدی كرێكاران بهقهراردادی كاتییهوهخهریكی كارن و لهحاڵێكدا كه٧٠ لهسهدییان لانیكهمی حهقدهست وهردهگرن، ئهم بڕهتهنانهت نهگهیشتووهته٣ ملیۆن تمهن و ئهوهش لهحاڵێكدایهكهبهپێی بهرئاوردهكانی گرووپی كاریی كۆمیتهی حهقدهستی شۆرای باڵای كار، سهبهدی بژێو له٩ ملیۆن و ٢٠٠ ههزار تمهن تێپهڕ بووه‌. ئهم هێرشهی دهوڵهت بۆ سهركوتی حهقدستی كرێكاران ئهوهندهوهحشیانهیهكههات و هاواری محهممهد ڕهزا تاجیك، نوێنهری ئهنجومهنی باڵای نوێنهرانی بهناو كرێكاریی ناو شۆرای باڵای كاریشی بهرز كردهوه‌. ئهو دهڵێ: “ناكرێ بهخاتری نامهیهكی دهوڵهت، پایهی سهنهوات و باقیی ئاستهكانی حهقدهست لهناوبچێتو ئیدیعا دهكات كه‌ گۆیادهوڵهت هیچ پێگهیهكی بۆ دیاری كردنی حهقدهست نییه‌” و ئهم ئیدیعایهی ناوبراو، له حاڵێكدایه‌ كه‌  نوێنهری دهوڵهت له‌ شۆرای باڵای كاردا دانیشتووه‌. وهها بهخشنامهیهك ئهوكات بۆیهبڵاوبۆوهكهبهستێنی پهسندكردنی بێشهرمانهی لانیكهمی حهقدهستی شهوی شهممهئامادهبكات

ئهوهیكه‌ شۆرای باڵای كار، وێراوێتی وهها هێرشێك ڕێكبخات، خۆی نیشانهی هاوسهنگیی هێزه‌ به‌ قازانجی سهرمایهداران و دهوڵهتهكهیان. بهڵام هیچ هۆكارێك بوونی نییهكهجهمعییهتی ملیۆنیی كرێكاران ملكهچی ئهم هێرشهبن. ڕوون و ئاشكرایهكهتهنانهت ئهگهر چوونهسهرهوهی ڕێژهی تهوهرۆم و درێژهی قهیرانی ئابووری لهساڵی تازهدالهبهرچاو نهگرین، ئهوكات نابێ لانیكهمی حهقدهست كهمتر لهسهبهدی بژێو بێت تا كرێكاران دیسان نهكهونهوه‌‌ ژێر هێڵی ههژاری‌. زۆربهی ڕێكخراو و ههڵسووڕاوهسهربهخۆ كرێكارییهكان لهبهیانییههاوبهشهكانیاندا ڕایانگهیاندووهكهبهنیاز نین ملكهچی حهقدهستی كهمتر له١٢ ملیۆن تمهن بن. ئهم پۆتانسیهلهنهتهنیا پێویستهكرێكارانی كارخانهو دامهزراوهگهورهسهنعهتییهكان بهڵكوو دهبێ ههموو ئهو كرێكارانهی كهلهناو كارگاكانی كهمتر له١٠ كهسدا خهریكی كارن، گشت خانهنشینكراوان و موعهلیمان، سهرجهم خوێندكاران كهدهبنههێزی كاری دواڕۆژ، ههموو ژنانی سهرپهرستی بنهماڵهكهلهزۆر حاڵهتدا حهقدهستی كهمتر لهپیاوانیان پێدهدرێ، كۆڵبهران و منداڵانی كار، ههموو ئهوانهی وا لهبهشی ئابووریی غهیرهڕهسمیدا هێزی كاری خۆیان ههڕاج كردووهو سهرهنجام ئهرتهشی ملیۆنیی بێكاران، لهخۆبگرێت. بهتایبهت لهباروودۆخێكدا كهبزووتنهوی ناڕهزایهتیی خهڵك گهلێك ههنگاوی گرینگی ههڵگرتووهو هاوسهنگیی ئێستای هێزی لهناوكۆمهڵگادا بهقازانجی خۆی گۆڕیوهو لهباروودۆخێكدا كهڕژیم، شكستێكی سهرشۆڕانهی لهگاڵتهجاڕیی ههڵبژاردنهكهیدا خواردووه، ئهم جهمعییهتهبهرینهو بنهماڵهكانیان دهتوانن ببنههێزێكی مهزن و لانیكهمی حهقدهستێكی گونجاو بهسهر سهرمایهداران و دهوڵهتهكهیاندا بسهپێنن. بێگومان، نابێ چاوهڕوانی بڕیاری شۆرای باڵای كار بین. پێویستهئهم خهباتهچ بهرلهبڕیاردان و چ پاش بڕیاردانی ئهوان درێژه پێبدهین. نابێ لهبیرمان بچێتهوهكهلهشهڕی نێوان كرێكاران و خاوهنانی سهرمایهو دهوڵهتدا، سهرهنجام هاوسهنگیی هێزی چینایهتی دهیبڕێتهوه‌.