ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیس، ڕۆژی شه‌ممه ئه‌وه‌ڵی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند كه ڕێژه‌ی بێكاری ٩ و ٨ دههۆمی له‌سه‌دیی ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه واقعی نییه و ڕێژه‌ی بێكاریی واقعی دوو هێنده‌ی ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌وڵه‌ت، واته ٢٤ له‌سه‌ده. ناوه‌ندی ئاماری ئێرانیش له نیوه‌ی هاویندا ڕایگه‌یاندبوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له به‌هاری ساڵی ٩٨ه‌وه تا به‌هاری ساڵی ٩٩، نزیكه‌ی یه‌ك و نیو ملیۆن پیشه له ئێران‌دا له‌ناوچوون، به‌ڵام ڕێژه‌ی بێكاری، یه‌ك و یه‌ك دههۆمی له‌سه‌د هاتووهتهخوارێ و گه‌یشتووه‌ته ٩ و ٨ دههۆمی له‌سه‌د. به‌ده‌ر له‌وه‌یكه ئه‌زموونی گشت ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه نیشانی داوه كه ئاماره ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كان له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه، یه‌كجار له ئاماری واقعی دوورن، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه و بێكاربوونی ملیۆنان مرۆڤ، ته‌نانه‌ت له پێشكه‌وتووترین كۆمه‌ڵگاكانی سه‌رمایه‌داری كه ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ كۆنتڕۆڵی قه‌یرانی توندی ئابووری سه‌رچاوه‌گرتوو له كۆرۆنا، گه‌لێك سیاسه‌تی دیاریكراویان گرتووه‌ته به‌ر، به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه، ملیۆنان كه‌س بێكار بوون، ئه‌وكات له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه چاره‌نووسی به‌شێكی گه‌وره له كرێكاران، له ئاكامی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی “سڕینه‌وه‌ی یاسا“، به ده‌ستی خاوه‌نكار سپێردراوه و ئه‌وانیش به بیانووی جۆراوجۆره‌وه ده‌ستیان داوه‌ته بێكار كردنی كرێكاران و هه‌روه‌ها ئه‌و جه‌معیه‌ته ملیۆنیه‌ی كه به‌هۆی نه‌بوونی كار، چیتر به‌دوای كاردا ناگه‌ڕێن و له‌م ئامارانه‌دا هیچ جێگایه‌كیان نییه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌مووی ئه‌و فاكتانه، ده‌توانین جیاوازیی نێوان ئاماری واقعی بێكاری و ئه‌وه‌یكه ناوه‌نده‌كانی ڕژیم ڕایده‌گه‌یه‌نن، ده‌رك بكه‌ین. له هه‌مان حاڵ‌دا، ئاشكرایه كه سیاسه‌تی نێئۆلیبڕالیی ده‌وڵه‌ته‌كانی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو، له بواری “سڕینه‌وه‌ی یاسا“، كه له‌ژێرناوی “ته‌عدیلی ئابووری“دا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه زۆرێك له كرێكاران ببنه قوربانیی ئه‌م سیاسه‌ته دژه كرێكارییه و به بێ هیچ بیمه و حه‌قده‌ستێك بێكار ببن و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین گرفتی كارگه و كارخانه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان، ئاواره‌ی شه‌قامه‌كان بن. له‌و نێوه‌دا سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیی كۆرۆنا و دواهاته‌كانی ، به‌له‌به‌رچاوگرتنی بێتوانایی ده‌وڵه‌ت له كۆنتڕۆڵ كردنی دا، به‌ر له هه‌مووان هه‌ڕه‌شه له ژیانی كرێكاران و توێژه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كات. له ئێستادا ته‌نانه‌ت كرێكارانی بیمهكراویش، ده‌ستبه‌جێ، له‌گه‌ڵ داخرانی كارخانه و كارگه‌كان، به‌بیانووی ته‌عدیل و یان پێویست نه‌بوونی هێزی كار، به ئه‌رته‌شی مه‌زنی بێكاران په‌یوه‌ست ده‌بن. به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان نزیك به یه‌ك ملیۆن كرێكاری بیمه‌كراو به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆناوه پیشه‌كانی خۆیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌وان ئه‌گه‌رچی ساڵیانێكی دوور و درێژه بیمه‌ی بێكاری ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ وه‌رگرتنی حقووقی بێكاری، كه ته‌نانه‌ت هه‌زینه‌ی یه‌ك سێهه‌می مانگێكیان دابین ناكات، ده‌بێ چه‌ندین مانگ له ساڵۆنه‌كانی بیمه‌ی ئیجتماعی دا بێن و بچن. له‌و نێوه‌دا باروودۆخی كرێكارانی غه‌یره ڕه‌سمی كه له هه‌موو جۆر بیمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌رین و له زۆر جێگادا به شێوه‌ی ڕۆژمزد كار ده‌كه‌ن، خۆی داستانێكی دڵته‌زێنی دیكه‌یه. به وته‌ی وه‌زیری كار، له ماوه‌ی ده‌یه‌كانی ڕابردوودا، “ئابووریی غه‌یره ڕه‌سمی” و ژێرزه‌مینی یه‌كجار په‌ره‌ی سه‌ندووه و چه‌ندین ملیۆن كرێكار له‌م به‌شه‌دا به بێ بیمه و به حهقدێستێكی یه‌كجار كه‌مه‌وه كار ده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌م كرێكارانه له ڕیزی یه‌كه‌مین قوربانیانی كۆرۆنا دان و هیچ جۆره داهاتێكیان بۆ دابین كردنی بژێوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له باروودۆخێكدا كه ملیۆنان كه‌س له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، پیشه‌كانی خۆیان له‌ده‌ست داوه، له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ته‌عتیلیی زۆرێك له پیشه‌كان له ئه‌وڵی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه، ده‌توانین پێش بینیی بكه‌ین كه چ ژماره‌یه‌كی به‌رین له كرێكاران له به‌شی “ئابووریی غه‌یره ڕه‌سمی” و ته‌نانه‌ت له كارخانه و كارگه‌كان به قه‌راردادی كاتی و یان ڕۆژمزد، ده‌كه‌ونه داوی هه‌ژارییه‌كی بێ وێنه‌وه. لێره‌دا ئیتر باسه‌كه له‌سه‌ر دابین كردنی پێداویستیه‌كانی پێش‌گرتن له كۆرۆنا نییه، به‌ڵكوو باسی وێكه‌وتنی شه‌للاقی بێبه‌زه‌یانه‌ی هه‌ژاری و برسیه‌تییه له جه‌سته‌ی ملیۆنان مرۆڤ. هه‌موو ئه‌وانه‌ش له باروودۆخێك دان كه ئاماری تووش بووان به كۆرۆنا هه‌موو ڕۆژێ سنووری ده هه‌زار كه‌س و ئاماری مه‌رگ، سنووری ٤٥٠ كه‌س تێده‌په‌ڕێنێ. هه‌ڵبه‌ت ده‌شزانین كه ئاماری واقعی یه‌كجار له‌م ڕه‌قه‌مانه له‌سه‌رتره و ڕێك له باروودۆخێكدا كه ملیۆنان كه‌س ده‌كه‌ونه ژێر چنگی هه‌ژاری و برسیه‌تییه‌وه، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بۆ سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر بێكهفایهتیی خۆیان له كۆنتڕۆڵ كردنی قه‌یرانه‌كه، له یه‌كتر به‌رده‌بن. هه‌راوهوریای ئه‌وان ده‌بێ له خزمه‌ت ئه‌وه دا بێ كه گشت ڕژیم له تیرڕه‌سی تووڕه‌یی خه‌ڵك به‌رێته ده‌ر. له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، باسه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت سه‌باره‌ت به له‌سه‌ر كار لاچوونی دوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه واته ڕه‌زا مه‌لێك زاده، جێگری لێكۆڵینه‌وه و تێكنۆلۆژی وه‌زاره‌تی بێهداشت و عه‌لی نۆوبهخت جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری شۆرای مهشوهرهتیی كۆرۆنا و تۆمه‌ته‌كانیان واته “ڕای نازانستیانه‌ی شهرچاوهگرتوو له پهلهپڕووزهیی“ی وه‌زیری بێهداشت و “ئیدیعای درۆیین سه‌باره‌ت به درووست كردنی واكسێنی كۆرۆنا” و هه‌روه‌ها تۆمه‌تی داكۆكیكارانی وه‌زیری بێهداشت دژبه مه‌لێك زاده كه گۆیا “زانیاریی گرینگی گرووپه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مانی، ده‌رباره‌ی هۆكاری په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌كه، خستووه‌ته ئیختیاری وڵاتانی دوژمن“ه‌وه، هه‌مووی ئه‌وانه، نیشانه‌ی واقعیی ئه‌م فریوكارییهن.