کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

پێویسته‌ بۆ ده‌وره‌ی پاش كڕۆنا ئاماده‌ بین

t 768x997 1

t 768x997 1

لهگهڵ شكستی وتووێژی وڵاتانی سهرهكیی ههناردهی نهوت، واتهوڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپێك، لهگهڵ دهوڵهتی ڕووسیهلهسهر هێنانهخوارهوهی بهرههمهێنانی نهوت، بۆ پێشگرتن لهدابهزینی بههاكهی، قیمهتی ههر بۆشكهیهك نهوت گهیشتووهتهنزیك به٣٠ دۆڵار واتهخوارترین ئاستی خۆی لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهلهمانگهكانی پێش بڵاوبوونهوهی نهخۆشیی كڕۆنا لهجیهان، قیمهتی ههر بۆشكهیهك نهوت نزیك به٩٠ دۆڵار بوو. دابهزینی ئهرزشی سههامی ناوهندهئابووریهكان، زهنگی مهترسیهكی تازهی بۆ سهرمایهداران و دهوڵهتهكانیان هێناوهتهدهنگ. ڕێكخراوی هاوكاری و گهشهی ئابووری لهنوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا كهڕۆژی دووشهممهبڵاوی كردهوه، ڕایگهیاند كهئابووری جیهان لهساڵی ٢٠٢٠دا خاوبوونهوهیهكی بهرچاو لهبوار ڕهوتی گهشهی ئابووری بهخۆوهدهبینێ. ئهم ناوهندهماڵی و ئابووریهی سهرمایهداریی جیهانی، وێڕای هۆشدار سهبارهت بهكاریگهریی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كڕۆنا لهسهر ڕهوتی گهشهی ئابووریی جیهان لهم ساڵدا، پێداچوونهوهی بهسهر بهئاوردهكانی پێتشریدا كرد و لهههمان حاڵدا ڕاشیگهیاند كهپانتا و بهرینایی دابهزینی گهشهی ئابووریی جیهان ناڕوونه‌. بهپێی لێكدانهوهو لێكۆڵینهوهی ئهم ناوهنده، لهحهفتهكانی داهاتوودا، جیهانی سهرمایهداری لهئاستی دونیادا دهچێتهقۆناخێكی نوێی ڕكوودهوه‌.  ئهم ناوهندهماڵیهنێودهوڵهتیه، پێش بینیی كردووهكهئهگهر ویرووسی كڕۆنا لهئافریقا و ئهمریكای لاتین و هێند بڵاوبێتهوه، ئهوكات باروودۆخهكهخراپتر دهبێت و دواهاتهكانی دابهزینی گهشهی ئابووریی جیهان، لهمرۆڤهوهبگرهتا بوونهوهر و ژینگه، دهتوانێ زۆر گرانتر تهواو بێت. ڕێكخراوی هاوكاری و گهشهی ئابووری، دواهاتهكانی نهخۆشیی كڕۆنای بهگهورهترین كارهساتی ئابووری جیهان پاش قهیرانی ماڵی ساڵی ٢٠0٨، پێناسهكردووه‌. تهنانهت دهوترێ كهڕێژهی گهشهی ئابووریی جیهان دهتوانێ ههتا نیوهكهم بێتهوه‌.

بهڵام لهجهرگهی ئهو باروودۆخهقهیراناویهی كهئابووریی سهرمایهداریی لهئاست جیهاندا گرتووهتهوه، ئابووریی ئێران ڕۆژانهبهردهوام زهربهی توند و تازهی لێدهدرێ. هاتنهخوارهوهی ههناردهی نهوتی ئێران له٢ تا ٣ ملیۆن بۆشكهلهڕۆژدا بۆ ٢٥٠ ههزار بۆشكه، درێژهی گهمارۆ ئابووریهكانی ئهمریكا، داخرانی یهك لهدوای یهكی ناوهندهكانی بهرههمهێنان و پهرهسهندنی بهردهوامی بێكاری، دابهزینی ئاستی ههناردهی غهیرهنهوتی، كهتهنیا خاڵی پشتیوانی ڕژیم بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ هاتنهخوارێی داهاتهنهوتیهكان بوو، ڕكوودی بازاری ناوخۆیی، دابهزینی توانای كڕینی زۆربهی ههرهزۆری ئهو كۆمهڵگایه، هاتنهخوارێی ئهرزشی پووڵی ئێران، لهزۆمرهی ئهو ئاسهوارانهن، كهئهمڕۆ داوێنی ئابووریی شپرزهی كۆماری ئیسلامیان گرتووه‌. بهڵام ئاشكرایهكهبڵاوبوونهوهی نهخۆشیی ویرووسیی كڕۆنا، هۆكاری ئهم قهیران و پشێویهئابوورییهی ئێران نییه، بهڵكوو كڕۆنا بێ سهرهوبهرهیی و بێكهفایهتیی دهسهڵاتی بهشێوهیهكی ڕوونتر نیشان دا.

ئهمڕۆ، كهجهماوهری  خهڵك، خاڵی لاوازی دوژمن بهڕوونیهكی زیاترهوهدهبینن، نابێ ڕێگهبدرێ كۆماری ئیسلامی لهڕێگهی ئهو پهتاییهجیهانیهو خۆمهزلووم كردنی لهژێر سێبهری قهیرانی كڕۆنادا، خۆی لهزهبری ناڕهزایهتی و ڕهخنهی كۆمهڵایهتی دژبهگشت ئهم سیستمهدهرباز كات. كۆماری ئیسلامی لهبوار بهڕێوهبردنی ئهو وڵاتهدا، بهردهوام ڕژیمێكی بێ كهفایهت بووه‌. بهڵام كڕۆنا داماویی كۆماری ئیسلامی و پارادۆكسهناوخۆییهكانی ئهم ڕژیمهو ههموو خهسڵهتێكی كۆنهپهرستانهی، یهك جێ و بهشێوهیهكی یهكجار ڕوون بهجیهان نیشان دا. كۆماری ئیسلامی ههوڵ دهدا لهژێر سێبهری ئهم باروودۆخهدا، دهست درێژیی ئاشكرای خۆی بۆسهر ژیان و بژێوی كرێكاران و بهشهكهم داهاتهكانی كۆمهڵ بهسهرهنجام بگهیهنێت و قهیرانهئابووریهكهی بهقیمهتی زیاتر چهوساندنهوهی كرێكاران و تاڵان كردنی نانی سهر سفرهی زۆربهی خهڵك ، تێپهڕێنێ. نابێ ڕێگهبدرێ قهیرانی كڕۆنا خواستی كۆمهڵانی خهڵك ئهوهندهبێنێتهخوارێ كهپاراستنی گیانیان لهبهرامبهر ئێپیدێمیهكی وهك كڕۆنا، ببێتهئامانجی ژیان لهو كۆمهڵگایهدا. كڕۆنا پهتاییهكی جیهانییهبهڵام بێ وێنهنییه‌. مرۆڤایهتی بهڵای جیهانیی زۆر لهوهسهختتریشی لهڕێگهی زانست و ئهزموون و هاوپشتیهوهتێپهڕاندووهو ئهمڕۆ لهلووتكهی تواناییهكانی خۆی دایهبۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ ئهم دیاردانه‌.

زانستی ئهمڕۆ و هێزی داهێنهری مڕۆڤی ئهم سهرهدهمه، سهرهنجام بۆ قهیرانی كڕۆناش هاوشێوهی قهیرانی سارس و ئیبۆلا، ڕێگاچارهیهك دهبینێتهوهو بهسهر ئهم دوژمنهسرووشتیهشدا زاڵ دهبێت. بهڵام ئهوهیكهلهئاست جیهاندا دیسان درێژهی دهبێت، قهیرانی پێكهاتهیی سهرمایهداریی جیهانی و قهیران و پشێوییی سهمایهداریی ئێرانهوهك یهكێك لهنموونهكانی. ئهو دیاردهیهگیان سهخت تر و درێژخایهنترهو ڕیشهكێش كردنهكهشی ئامادهكاریی تایبهتلهههموو بوارهكان، ڕێكخستن، وشیاری و ورهو خهبكاریی زیاتری پێویسته‌. ڕهخنهی كۆمهڵایهتی بهم سیستمهو ڕێكخستنی ناڕهزایهتی پێشڕهوی كۆمهڵایهتی لهدژی، ئهركێكهكهلهبهرامبهر كۆمۆنیستهكان و چینی كرێكار و مرۆڤایهتیی پێشكهوتووخواز و عهداڵهت تهڵهب دایه‌. پێویستهبۆ دهورهی پاش كڕۆنا ئامادهبین.