کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پێنج کەس بەهۆی تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ لە بولغارستان دەستبه‌سه‌رکران

پێنج کەس بەهۆی تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ لە بولغارستان دەستبه‌سه‌رکران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە بولغارستان پێنج کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە تەقینەوەکەی رۆژی 13ی ئەم مانگەی شەقامی ئیستقلالی ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، داواکاری گشتیی بولغارستان رایگەیاند، پێنج کەس بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلال دەستبه‌سه‌ركراون و چواركه‌س لە دەستبەسەرکراوەکان بە بڕیاری دادگا خرانە زیندانەوە و دەستبەسەرکراوەکەی دیکەش کە ژنە بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە ئازادکرا.