مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان پێی نایه ناو پێنجه‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه.
شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان سه‌ره‌تا پێشیان به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی كرێكارانی مانگرتووی ئه‌م پاڵاوگه‌ی گرتووه، به‌ڵام به‌هۆی خۆڕاگری كرێكاران ناچاربوون كه ڕێگایان بۆ بكه‌نه‌وه و له پاڵاوگه بێنه ده‌رێ. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ن زۆربه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی جنووبی ئێران به تایبه‌ت كه‌نگان، لامه‌رد، مۆهر، پارسیان، پێترۆشیمی لامه‌رد، پاڵاوگه‌ی ئابادان، وزه‌خانه‌ی بیدخون، پاڵاوگه‌ی جه‌فیر شیركه‌تی ئاترۆپارت، شیركه‌تی جه‌هانپارسی ئیلام ـــ مێهران، پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ند، پاڵاوگه‌ی فازه‌كانی ٢٢ و ٢٤ی پارسی جنووبی كه‌نگان، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان، فازی ١٤ی په‌یمانكاری مه‌تووری، وزه‌خانه‌ی سیكلی ته‌ركیبی مه‌شهه‌د “مه‌پنا بۆیلێر” و هه‌روه‌ها پێترۆشیمی ڕازی ماه‌شه‌هر، خابگاكانیان چۆڵ كردووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كانی خۆیان.