ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، كامیۆن‌داران له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی یه‌كێتی كامیۆندارانی ئێران، شۆفێرانی بارهه‌ڵگر وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چه‌ند كه‌س له هاوكاره‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به هه‌موو داخوازییه‌كانیان درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان، كامیۆندارانی ١٢٥ شار په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتییه بوون و نه‌بوونی بارهه‌ڵگر كاریگه‌ری له سه‌ر نرخی شت و مك داناوه.