شه‌وی دووشه‌ممه و به‌یانی سێشه‌ممه ٢٥ و ٢٦ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام بنكه‌كانی سپای پاسداران و ساختمانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیان كرده ئامانج و له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، چه‌ندین كه‌س كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی بنكه‌كانی سپای پاسداران له تاران، مه‌شهه‌د، شیراز، كرماشان، ئه‌هواز،شووش، دزفوول، شاباد، به‌نده‌رعه‌باس، ساوه، ته‌ورێز، قشم، شنۆ، سنه، مه‌ریوان و عه‌سه‌لوویه سایتی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز وپارچینیان بۆ جارێكی دیكه كرده ئامانج و له تاران ساختمانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی بۆردوومان كرا. له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا، پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌ك بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كارخانه‌ی كیمیا داروو و شیركه‌تی مه‌پنا به چڕی بۆردوومان كراوه و ساختمانی زانكۆی زانیاری ئینتزامی خاپوور كراوه. له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسڕایل بۆ سه‌ر تاران مه‌عسوومه عه‌زیمی،تارا حاجی میری ته‌مه‌ن ٨ ساڵ، حه‌دیس فه‌خاری و كچه‌كه‌ی، مه‌رزیه عه‌سكه‌ری، سه‌ردار ڕه‌زایی و پێنج پاسدار له خۆمه‌ین كوژراون. جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوژرانی سه‌دار ته‌نگسیری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاوانی سپای پاسداران ده‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.