شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی توركیا له چه‌ندین شاری ئه‌و وڵاته دژ به زیندانیكردنی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی قه‌زایی توركیا ڕایانگه‌یاند كه به فه‌رمانی دادستان ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوو و ٣٠ ئه‌ندامی دیكه‌ی شۆرای شار به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی زیندانی كراون. هاوكات ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان به فه‌رمی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵووی له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه و له جێگه‌ی قه‌یوومی دانا. هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌زگای قه‌زایی و ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی لایه‌نگرانی حیزبی كۆماریخوازانی گه‌لان و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. شه‌وی ڕابردوو هه‌زاران شارومه‌ندی توركیا له شاره‌كانی ئێستانبوول، ئانكارا، ئێزمیر، ئێسكی شه‌هیر، بوورسا، مێرسین، ئادانا، ئانتالیا و چه‌ند شاری دیكه بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندانیان كرد. به پێی زانیارییه‌كان، ٣٤٣ خۆپێشانده‌ر له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چه‌ندین كه‌س له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس دا بریندار بوون.