کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێكهێنانی هاوپه‌یمانی “هه‌.ده‌.په‌” له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی باكووری كوردستان

پێكهێنانی هاوپه‌یمانی هه‌ ده‌ په‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی باكووری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، هاوسەرۆکیهە.دە.پەسەردانی ژمارەیەک پارت و لایەنی سیاسیی کوردی لە باکووری کوردستان كرد و ڕایگەیاند، ڕۆژی ٢٥ی ئاگووست هاوپەیمانێتیی دیموکراتیك ڕادەگەیەنین.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلانهە.دە.پەبە سەرۆکایەتییمیدحەت سه‌نجه‌ر، هاوسەرۆکی هەپەدە لە شاریئامەدسەردانی ژمارەیەک پارت و لایەنی سیاسیی کورد و چەپیان کرد و پاش وتوووێژ له‌گه‌ڵیان ڕایگه‌یاند: ڕۆژی ٢٥ی ئاگووست هاوپەیمانیی دیموکراسیی بۆ ڕایگشتیی ڕادەگەیەنین، ئێمە هەموومان بەیەکەوە داوای کۆمارێکی دیموکراتیك دەکەین. نابراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەوان ناچارن سیاسەتی شەڕ بووەستێنن و وتی: وەستانەوە دژی شەڕ، یەکێکە لە بناغەکانی سیاسەتی دیموکراسیی ئێمە، کە خۆی لە ژیانێکی هاوبەش و یەکساندا دەبینێتەوە، ئێمە ناچارین سیاسەتی شەڕ ڕابگرین.