به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌دوای به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌ئاست كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی موسافیربه‌ری ئۆكراینی و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س له سه‌رنشینانی، هێزه‌كانی ڕژیم فه‌زای شاری كرماشانیان به توندی میلیتاریزه كردووه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، هێزه ئه‌منییه‌كان و لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌مشاره، به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو له شوێنه جۆراوجۆره‌كان جێگیر بوون. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منییه‌تی له شاری كرماشان، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك به وتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له مه‌یدانی “ئازادی” كۆبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه هێزه‌كانی ڕژیم بۆ بڵاوه پێكردن به ناڕازییان، گازی فرمێسكڕێژیان به‌كار هێناوه.