له وڵاتی لۆبنان به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی داگیركاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌و وڵاته، شۆراێه‌ك پێكهاتووه و بانگهێشتی ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی لۆبنان و ناوچه‌كه‌ی كردووه بۆ به‌یوه‌ست بوون به‌و شۆرایه.
“فارس ئانتوان سه‌عید” له ڕێبه‌رانی مه‌سێحیانی ماروونی لۆبنان و له دژبه‌رانی سه‌رسه‌ختی حیزبۆڵڵای لۆبنان ڕایگه‌یاند: لۆبنان هیچ كات له قه‌یران ڕزگاری نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆتایی بێنین به داگیركارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و لۆبنان. ڕۆژانامه‌وانان، چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی لۆبنان ڕۆژی ١٠ی ژانویه به‌فه‌رمی شۆرایه‌كیان به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژیمی گۆماری ئیسلامی ساز كردووه.