به هه‌زاران ژن له شاری مادرید پێته‌ختی ئیسپانیا ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، به پێكهێنانی زنجیره‌یه‌كی مرۆیی به درێژایی ٧ كیلومیتر، له‌دژی هه‌ڵاواردن و توندووتیژی دژبه ژنان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه كه یه‌ك مانگ به‌ر له خۆپیشاندانی ٨ی مارس به‌ڕێوه‌چووه، له لایه‌ن ژنانێك كه جلی بنه‌وش یاخود چه‌تریان به‌ده‌سته‌وه بووه به‌ڕێوه‌چووه. ژنانی به‌شداربوو له كۆتاییدا، مانیفێستی ڕۆژی ژنیان له مه‌یدانی “پۆرتا دێل سۆل” خوێنده‌وه. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م زنجیره‌یه، ده‌ستپێكی ڕاپه‌ڕینی ژنانه تا ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن. شایانی باسه، به‌شداربووانی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه خوازیاری گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له سه‌رجه‌م بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تین كه ژنان تێیدا به‌ره‌وڕووی هه‌ڵاواردن و توندووتیژی ده‌بنه‌وه.