ڕۆژی ڕابردوو، شه‌ورایه‌كی سێ كه‌سی بریتی له سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی شه‌ورای نگه‌هبانی ڕژیم، به‌رپرسیارتی ڕێبه‌رایه‌تی ڕژیمیان به شێوه‌یه‌كی كاتی له ئه‌ستۆ گرتووه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌ندامی شه‌ورای نگه‌هبانی ڕژیم به ناوی “عه‌لیڕه‌زا ئێعرافی” تا كاتی ده‌ستنیشان كردنی ڕێبه‌ری نوێ كۆماری ئیسلامی، له شه‌ورای كاتیی ڕێبه‌رایه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا، ئه‌ركه فقهییه‌كانی ڕێبه‌ری كۆژراوی ڕژیمی له ئه‌ستۆ كردووه و شه‌وراكه ده‌ستی به كار كردووه. سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا سه‌باره‌ت به ماوه و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ئه‌و شه‌ورایه، زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشان كردنی ڕێبه‌رێكی نوێ بۆ كۆماری ئیسلامی، هه‌واڵێك به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه.
