له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ڕێكی قورس له نێوان گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” و ئه‌رته‌شی توركیا له چه‌ند ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕوویداوه و به‌پێی ڕاگه‌یاندنی “پ.ك.ك”، ٣٦ سه‌ربازی تورك كوژراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” له ناوچه‌كانی مه‌تینا، خواكورك، زاپ و چیای كوڕه‌ژارۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و شه‌ڕێكی قورس له نێوانیاندا ڕوویداوه. به وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی “پ.ك.ك”، ٣٦ داگیركه‌ری تورك كوژراون و ته‌رمی ١٧ سه‌ربازیان له‌ده‌ستی گه‌ریلاكانیان دایه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیاش ڕایانگه‌یاندووه كه ١٢ سه‌ربازیان له هێرشی هێزه‌كانی “پ.ك.ك”دا كوژراون و چه‌ند گه‌ریلاش گیانیان له‌ده‌ست داوه. پاش ئه‌و ڕووداوه فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ندین ئامانجیان له هه‌رێمی كوردستان و باكووری سووریه كردۆته ئامانج و ئاگر له دوو كێڵگه‌ی نه‌وت له ڕۆژئاوای كوردستان كه‌وتۆته‌وه.