کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پێشێل كردنی به‌ربڵاوی مافی په‌ناخوازان له‌ فه‌ڕانسه‌

نقض گسترده حقوق پناهجویان در فرانسه

نقض گسترده حقوق پناهجویان در فرانسه

به‌ پێی بڕیاری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه‌، په‌ناخوازانی نیشته‌جێ له‌م وڵاته‌ له‌ مانگی نۆوامبری ساڵی ٢٠١٩وه‌ له مافی‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پاره‌ی نه‌خت بێبه‌ش كراون.

شایانی باسه‌، كارتێكی تایبه‌ت بۆ په‌ناخوازان دابین كراوه‌ كه‌ ته‌نیا ده‌توانێ بۆ كڕینی كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌م په‌ناخوازانه‌ نه‌ ته‌نیا به‌دوای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر تۆمار كرانی داواكاری په‌نابه‌رییه‌تیان، له‌ مافی بیمه‌ی بێبه‌ش كراون، به‌ڵكوو تا كاتی دیاری كرانی ئه‌نجامی په‌روه‌نده‌كه‌یان له‌ هه‌بوونی حیسابی بانكی و به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ هه‌ندێ مه‌زایای هاووڵاتیی بوون بێبه‌ش كراون. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئێمانۆئێل مه‌كرۆن له‌ كۆتایی ساڵی ٢٠١٩وه‌، بڕیاری داوه‌ كه‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنی په‌ناخوازان نوێ، به‌ خزمه‌تگوزاری بێهداشتی و ده‌رمانی هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.