ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر ته‌نیا چه‌ند كاتژمێر دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌س له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان، تێكهه‌ڵچوونه‌كان سه‌رله‌نوێی ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕێككه‌وتن نامه‌یه‌ك كه له نێوان ئه‌م دوو وڵاته ئه‌نجام دراوه، بڕیار درا كه شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له سه‌ر ناوچه‌ی شاخاوی قه‌ره‌باغ كۆتایی پێ بێت. به پێی ئه‌م ڕێككه‌وتن نامه‌یه، ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتبوون كه به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئینسان دۆستانه له‌وانه، گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان و ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، له كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه كۆتایی به تێكهه‌ڵچوونه‌كانیان بێنن و له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوو به نێوبژیوانی وڵاتانی ڕووسییه، ئه‌مریكا و فه‌ڕانسه، سه‌رله‌نوێی وتووێژه‌كانی ئاشتی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.