ڕۆژی هه‌ینی ٣ی گۆڵان، هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا بۆ چواره‌مه‌ین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی ئه‌سه‌د تیكهه‌ڵچوون و توانیان چه‌ندین گه‌ڕه‌ك له ده‌ستی ئه‌م هێزانه ڕزگار كه‌ن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لایه‌ن پۆلیسی ڕووسیه، هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به ته‌قه‌كردن له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بریندار كردنی چه‌ندین كه‌س، ئاگه‌ربه‌سته‌كه‌یان پێشێل كرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوا به‌رپرچ درانه‌وه و دوو كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كران.