حكوومه‌ته تازه‌كه‌ی سووریه له ڕێگه‌ی بڵاوكردنی ڕاگه‌یاندن هۆشداری به ژنانی ئازادپۆش داوه و له حۆمس و لازه‌قیه تیرۆریستانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌ستیان داوه‌ته كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌كدارانی حه‌ماس چه‌ندین فه‌له‌ستینیان له سه‌ر شه‌قام گوله‌باران كردووه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، چه‌ندین گه‌نجی فه‌له‌ستینی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماس به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌سه‌ر شه‌قام به ده‌ستی به‌ستراو تیرباران كراون. له سووریای نوێ دا، حكوومه‌ته‌كه‌ی جه‌ولانی گوشاری بۆ ژنانی دژبه‌ری ئازادپۆش هێناوه و له ڕێگه‌ی بڵاوكردنی ڕاگه‌یاندن له نێو شه‌قامه‌كانی شار، شێوه‌ی پۆششی ئیسلامیان ته‌بلیغ كردووه. له شاره‌كانی حۆمس، ته‌رتووس و لازه‌قیه، چه‌كدارانی ئه‌فغانستانی له ڕیزه‌كانی ته‌حریر الشام ده‌ستیان داوه‌ته كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان و چه‌ندین پیاویان له سه‌ر شه‌قام به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه گوله‌باران كردووه. تیرۆریستانی حكوومه‌ته تازه‌كه‌ی دیمه‌شق هه‌روه‌ها ژنان و كچانی عه‌له‌وی ده‌ڕفێنن و داراییه‌كانیان زه‌وت ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوو هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی حۆمهس دژ به حكوومه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع خۆپێشاندانیان كردووه.