ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ژینگەپارێزی شاری پاوە، رێوڕەسمێک لە گوندی “نێ”ی مەریوان بەڕێوە بچێت، کە هێزە ئەمنییهکان سەرەڕای ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە، لاوێکی ئەم گوندهیان بە ناوی “کاوان کەسرایی” ٢٣ ساڵ تهمهن، دەستبەسەر کردووه.
شایانی باسه، هێزە ئەمنییهکان پێش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە، هێزێکی زۆریان لە گوندی نێ جێگیر کرد و دەستیان کرد بە لێپرسینەوە و ئەزیەت و ئازاری لاوانی ئەم گوندە. ئهمه لهكاتێكدایه كه لهههمان ڕۆژدا بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنە لە پارکی كودهك لە کێوی ئاویەر بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئهم گیانبهختكردووانه و داگیرساندنی مۆم، ڕێزیان له ژینگهپارێزی شاری پاوه گرت. لە لایەکی دیكهشهوه خەڵکی دڵسۆزی شاری بانە بە هەڵگرتنی وێنە و پۆستێری تایبەت لە سێڕێیانی شەقامی نەخۆشخانەی ئەو شارە، یادی ئەو ژینگهپارێزانهیان بەرز ڕاگرتووه. جێگهی ئاماژەیە، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، لە جەریانی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی ناوچەی مەرەخیڵی سەر بە شاری پاوە، سێ چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی ” موختار خەندانی، بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی”، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان بەخت کرد و چەند ژینگەپارێزی دیکەش برینداربوون.