ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر، “ئاره‌ش سادقی” به‌ندكراوی سیاسیی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج، سه‌ره‌ڕای دیاری كردنی كاتی پێشوو به مه‌به‌ستی ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، به‌ڵام به‌دوای بیانوو هێنانه‌وه‌ی دادیاری چاو‌دێر به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسیی، له ناردن بۆ نه‌خۆشخانه بێبه‌ری كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئاره‌ش سادقی چه‌ندین جار ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه كه‌وتبووه دوا و ڕۆژی شه‌ممه‌ش به مه‌به‌ستی ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه بانگ كرابوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دژایه‌تی دادیاری چاو‌دێر به‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ره‌وڕوو بووه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه پزیشكان چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندووه كه شیمی ده‌رمانی و عه‌مه‌لی جه‌ڕراحی ناوبراو ده‌بێ له‌ژێر چاودێری تایبه‌تی ٢٠ تا ٣٠ ڕۆژی پزیشكان ئه‌نجام بدرێت.