ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ١٩مین ساڵیادی مه‌رگی “ئه‌حمه‌د شاملوو” شاعێری چه‌پ و ناسراوی ئێرانی، كۆمه‌ڵێك له هۆگرانیی كه به‌نیاز بوون له‌سه‌ر گڵكۆی ناوبراو ڕێز له ١٩مین ساڵیادی بگرن، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه پێشیان پێ گیرا.
بانگهێشتی ڕێزگرتن له ساڵیادی “ئه‌حمه‌د شاملوو” پێشتر له لایه‌ن كانوونی نووسه‌رانی ئێرانه‌وه بڵاوكرابوویه‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به به‌ستنی ده‌رگای گوڕستانی “ئیمام زاده تاهێر” پێشیان به ئاماده‌بوونی هۆگرانی ناوبرا له‌سه‌ر گڵكۆكه‌ی گرتووه. شایانی باسه، هێزه‌كانی ڕژیم له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌له‌فوونی ئاماده‌بوواندا گرتووه كه كاردانه‌وه‌ی توندی به‌شداربووانی به‌دواوه بووه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردووش‌دا، هێزه‌كانی ڕژیم پێشیان به به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ساڵیادی ڕێزگرتن له “شاملوو” گرتبوو.