هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی ئینتزامی ڕژیم له شاری سنه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ پێشیان به به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی ئه‌مشاره گرت و پلاكارده‌كانیان لێ زه‌وت كردن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چالاكانی مه‌ده‌نی بڕیار بوو به هه‌ڵكردنی مۆم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد به نیشانه‌نی ڕێزگرتن له گیانبه‌ختكردووانی نه‌خۆشی كۆرۆنا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پێشیان پێ گیرا. له‌م پێوه‌نده‌دا یه‌كێك له به‌شداربووان ڕایگه‌یاندووه: ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی مه‌به‌ست جێگیر كرابوون و به‌نیاز بوون كه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی باتووم بڵاوه به به‌شداربووان بكه‌ن. ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م پلاكارده‌كان كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده كرابوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه زه‌وت كرا.